KDC

دواین پێشهاتەکانی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا 

هانا مالیار جێگری وەزیری بەرگری ئۆکرانیا، ئەمڕۆ دووشەممە پەرەسەندنەکان و بارودۆخی لەسەر شەڕی وڵاتەکەی ئاشکراکرد و، رایگەیاند، هێزەکانی ڕووسیا دووبارە رێکدەخرێنەوە، بەڵام ناتوانن لە هیچ شوێنێکی نێو ئۆکرانیادا پێشڕەوی بکەن.

مالیار ڕوونیکردەوە کە هێزەکانی ڕووسیا هەوڵی بەهێزکردنی پێگەکانیان دەدەن، کە پێشتر کۆنترۆڵیان کردووە، بەڵام هیچ دەرفەتێکیان نەبوو بۆ گرتنی پایتەخت، لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندووە، کە هێزەکانیان 36 بارەگای جێگیری سەربازی ئۆکرانیایان کردۆتە ئامانج و، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردووی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەیان لە ئۆکرانیا، پێنج فڕۆکەی جەنگی و 19 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستۆتە خوارەوە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی سو-27ی ئۆکرانی لە نزیک کراماتۆرسک لە دۆنباس خرایە خوارەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە هێزەکانی ڕووسیا پێنج موشەکیان لەلایەن ڕاجمەی سمێرشی ئۆکرانی لە نزیک فڕۆکەخانەیەکی پارێزگای خێرسۆنی باشووری ئۆکرانیا فڕێداوە، بەگوێرەی مۆسکۆ، یەکینەکانی هێزەکانی کۆماری گەلی لوگانسک، لە ماوەی 5 کیلۆمەتری هێرشەکەیاندا پێشڕەوییان کرد و شارۆچکەکانی ئیڤانۆڤکا و نۆڤادۆڤۆییان گرتووە وم گەیشتوونەتە هێڵی تیرنی سنووری کۆماری دۆنتسک.

___

لێکۆڵەرێکی ئەڵمانی ژمارەی گۆرە بە کۆمەڵەکانی داعش لە ئێراق زۆر زیاترن لەوەی پێشبینی دەکرا

nusar1

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە لە تایوان 25 کەس گیانیان لەدەستدا

KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییەکان

nusar1
KDC

FREE
VIEW