KDC

بەریتانیا فێڵی رووسەکان ئاشکرا دەکات 

هەواڵگیری سەربازی بەریتانیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، کە یەکە ڕووسییەکان لە ئۆکرانیا زیانی زۆریان بەرکەوتووە و، ناچار بوون بگەڕێنەوە بۆ ڕووسیا و بیلاڕووس، ئەوەش لە پێناو خۆ ڕێکخستنەوەی خۆیان.

وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند، ئەو جووڵەیە فشارێکی زیاتر دەخاتە سەر لۆجستییە کەڵەکەبووەکانی ڕووسیا و، کێشە و گرفتەکانی ڕووسیا لە ڕێکخستنەوەی یەکەکانی دەردەخات.

ئەو وەزارەتە ئەوەشی خستەڕوو، کە پێدەچێت ڕووسیا بەردەوام بێت لە قەرەبووکردنەوەی لەدەستدانی توانای مانۆڕکردن لە ڕێگەی زەوییەوە، ئەویش لە ڕێگەی تۆپخانە و موشەکەوە بۆ سەر ئۆکرانیا.

پنتاگۆن باسی جوڵەی ڕووسی دەکات

پێشتر پنتاگۆن ڕایگەیاند، کە ڕووسیا چەندین سەربازێکی لە نزیک کیێڤ دا دانابوو، بەڵام پاشەکشەی نەکردووە و لەوانەیە لە شوێنێکی دیکەی ئۆکرانیا، ئامادەکاری بۆ هێرشێکی گەورە بکات.

جۆن کێربی، گوتەبێژی پنتاگۆن، گوتی: “ئێمە ژمارەیەکی کەم دەبینین کە ئێستا لە کیێڤ دووردەکەونەوە، هەر ئەو ڕۆژەی کە ڕووسەکان گوتیان دەکشێینەوە”.

گوتووێژەکانی ئاشتی

کێربی تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی ئەلێکساندەر فۆرمین، جێگری وەزیری بەرگری ڕووسیا قسەی دەکرد و ڕایگەیاند، کە ڕووسیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بەرەو کیێڤ و شاری چێرنهێڤ کەم دەکاتەوە، ئەمەش دوای پێشکەوتنی گفتوگۆکانی ئاشتی لە ئەستەنبوڵ هات.

کێربی ئەوەشی گوت، کە ڕووسیا شکستی هێناوە لە گرتنی کیێڤ، بەڵام ئەوەش بەو مانایە نییە، کە ئەو هەڕەشەیەی لە دەووری کیێڤدا هەیە کۆتایی پێدێت.

___

لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی تووشبوان فەرەنسا قەدەغەی ھاتووچۆ ڕاناگەیێنێتەوە

KDC

کوردستانیان لە شاری کۆڵن نەورۆزی سەرهەڵدان و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات ڕێکدەخەن

nusar1

پایز و زستانی داھاتوو پێشبینی زیادبوونی کۆرۆنا دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW