KDC

ئێران: سزای بەسەر دوو هاووڵاتی کورد سەپاند

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی نەغەدە، کە زستانی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپێندرا.

بەگوێرەی هەواڵی هەنگاو، دوو هاووڵاتی کورد، بە ناوەکانی ئەحەد مەولوودی و حوسێن خەلیانی، لەلایەن دادگای شۆڕشی نەغەدە، سزای پێنج مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپێندراوە.

ئەم سزایە، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکوومەتی ئێران لە ڕێگەی لایەنگرییان لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بەسەر ئەو دوو کەسەدا سەپێندراوە.

___

ڕێگری لە دەیان هەزار کۆچبەر کراوە

nusar1

نەتەوەیەکگرتووەکان : پتر لە 200هەزار ئاوارەی شەنگال ناتوانن بۆ شوێنی خۆیان بگەڕێنەوە

nusar1

دیدارێکی هونەری و ئەدەبی لەگەڵ نوسەرو شاعیری کورد لەتیف عومەر

KDC
KDC

FREE
VIEW