KDC

ئێران دوو برای کورد لە سێدارە دەدا

دوو برای کورد لەگەڵ کەسێکی دیکەدا، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەندیخانەی ئورومیە، پێکەوە لەسێدارە دران.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەمرۆ، یەکشەممە 4ی تەموزی 2021 ڕایگەیاند، سزای سێدارەی دوو برای کوردی خەڵکی سەڵماس بە ناوەکانی داوود قاسم زاده و بەهائەدین قاسم زاده لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کراوە.

ڕێکخراوەکە ئەوەشى ئاشکراکردووە، کە ئەو دوو برایە لە ساڵی 2009 بەتۆمەتی کوشتنی دوو کەسی دیکە دەستبەسەرکران و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە و داوود قاسم زاده لە کاتی دەستبەسەرکران بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان بڕبڕەی پشتی بە سەختی بریندار بووە و زۆر بە سەختی جووڵەی کردووە.

دەشڵێت: هەر ئەمڕۆ یەکشەممە سزای سێدارەی ئەنوەر عەبدوڵڵاهی خەڵکی مەهاباد جێبەجێ کراوە کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو و ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ ئەو دوو برایە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ئورمیە گوازرابوویەوە.

___

ڕۆژی جیهانی دایک و ئەرکەکانمان

nusar1

ڕووسیا بەموشەک پاڵاوگەیەکی نەوت و سێ کۆگای سوتەمەنی شار ئۆدیسای بۆردومانکرد

nusar1

ڕێکەوتنی نهێنی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان ئاشکرا دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW