KDC

پلاسخارت هێرشەکەیی سەر هەولێر ،عێراق بەرەو ئاراستەیەکی نادیار دەبات

نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر رایدەگەیێنێت، “ئەو کردارانە وڵاتەکە بەرەو ئاراستەیەکی نادیار دەبات، لە کاتێکدا گەلی عێراق بەرزترین باجی ئەم هێرشانە دەدات”.
 
جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتێکدا رایدەگەیێنێت، “ئەم هێرشە بەردەوامانە، وەک ئەوەی دوێنێ شەو بۆ سەر هەولێر کە دووبارە بوونەتەوە، سووکایەتیکردنە بە سەروەریی یاسا.” هەروەها دەشڵێت، “نابێت رەوایەتیی دەوڵەت بکەوێتەژێر هەڕەشەی گرووپە چەکدارە دڵرەقەکان”.
 
هێرشەکە ی سێشەممە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بوو،بەپێی ڕاگەیاندنەکان کە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، تەنها ئاگر لە پووش و پەڵاش کەوتەوە.
 جێی ئاماژەییە هەر دوێنێ شەو ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی وتی(هێرشکەی سەر فرۆکەخانەیی نێودەوڵەتی هەولێر تیرۆرستییە )لەدرێژەیی لێدوانکەیدا داوایی لە هاوپەیمانان و حکومەتی ئێراق کرد ،کە دەست بە لێکۆلینەوە لەو بارەبکەن

سۆران

___

چەکدارێک هێرش دەکاتە سەر بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر

KDC

خۆپیشاندان دژی داگیرکاری ڕووسیا بەردەوامە و وڵاتانی ئەوروپا پشتگیری بۆ گەلی ئۆکرانیا دوپاتدەکەنەوە

nusar1

کۆبونەوەی ناوەندی بەلجیکا

KDC
KDC

FREE
VIEW