KDC

کوردانی سووریا لە هاوکارییەکان بێ بەش دەکرێن

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی پەسەندکرد بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتی ڕێگەدان بە گەیشتنی یارمەتیـیە مرۆیـیەکان بۆ ناو سووریا لە ڕێگەی دەروازەی باب ئەلهەوای سەر سنووری تورکیاوە.

بەڵام ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر جارێکی تر لە هاوکارییە مرۆییەکان بێبەش دەبن. بە پێی کوردەکانی سوریا لە هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر 14 کامپ هەیە و هەزاران ئاوارەی لێن کە لە هاوکارییەکان بێبەش دەبن.

شێخموس ئەحمەد، بەرپرسی ئۆفیسی کۆچبەرو ئاوارەکان لە هەرێمەکانی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە سوریا بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند، ئەو بڕیارە سیاسیە و جارێکی تر روسیا بەرژەوەندییە سیاسییەکانی خستە پێش پێداویستییە مرۆییەکان. ئەو گوتی ئەمە کاریگەرییەکی زۆری بۆ سەر پەنابەرو کۆچبەرەکان دەبێت بەتایبەی ئەوانەی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ” هیوایەک هەبوو دەروازەی تەلکۆچەر بکرێتەوە، چونکە نە لە ڕێگای ڕژێمەوە و نە لە ڕێگای بابئەلهەوا هاوکاریی مرۆیی ناگاتە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەمەش جارێکی تر دەبێتەوە هۆکارێک بۆ سەرهەڵدانەوەی شەڕی داعش و کوشتنکاری لە ناوچکەدا لە کاتێکدا کێشەیەکی زۆری بێئاویش ناوچەکەی گرتووەتەوە، ئەمانەش هەمو کاریگەرییەکی خراپی بۆ سەر ڕەوشی کەمپەکان دەبیت و لە ڕاستیشدا کارەستای مرۆیی زیاد دەکات.”

لەلایەکی تریشەوە چاودێران لەو بڕوایەدان ئەگەر تەنها ڕێگەی یارمەتی مرۆیی بۆ هەرێمە کوردییەکان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕێگای ڕژێمی سوریاوە بێت ئەوا جارێکی تر سوریا ئەمە وەکو فشارێکی سیاسی دژ بە کوردەکانی سوریا بەکاردەهێنێت.

ڕۆژنامەوان هەژار ئەلسەید دەڵێت بەر لە وتووێژەکانی ئەنجومەنی ئاسایش ڕێککەوتنێک لە نێوان ڕوسیا و تورکیا لەسەر هاوکارییە مرۆییەکان لە وتووێژەکانی ئەستانادا کرابوو ” ڕێککەوتنی کردنەوەی دەروازەی باب ئەلهەوا لە کۆبونەوەی ئەستانا لە نێوان ڕووسیا و تورکیادا کرابوو تا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان هەر لە ژێر فشاری ڕژێمی سوریا بهێڵنەوە و ئارامی ناوچەکە تێکبدەن.”

بە پێی بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکانلە دەروازەی باب ئەلئهەواوە هاوکارییەکان دەگەیەندرێتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆمەڵە چەکدارە سوریاییەکانی سەر بە تورکیا. ئانکەرە پشتیوانی لەو بڕیارەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان لە دەرەوازی سنووری تورکیاوە بۆ ناو سوریا. ئەم بڕیارە بۆ 6 مانگ دراوە بەڵام خۆی لە خۆیدا شەش مانگی تریشی بۆ زیاد دەکرێت کە پێکڕا دەکاتە 12مانگ.

شایانی باسە ئەمەریکا هەوڵێکی زۆری دا کە دەروازەی تەلکۆچەر لە لیستی دەروازەی هاوکارییە مرۆییەکاندا بێت ، بەڵام ڕووسیا جارێکی دیکە ڕێگری لەوە کردەوە . ئەمەش ناڕەزاییەکی زۆری لەلایەن کوردەکانی سوریاوە لێکەوتەوە.

___

دەنگدان کۆتایی هات

KDC

لە کوردستان خەڵات پێشکەش بە ژان دۆست کرا

KDC

هەزاران هاووڵاتی ئەفغانی لە فڕۆکەخانەی کابووڵەوە دەگواسرێنەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW