KDC

بەریتانیا بەمەرج ئامادەیە مامەڵە لەگەڵ تاڵیباندا بکات

بەریتانیا ئامادەیە مامەڵە لەگەڵ تاڵیباندا بکات ئەگەر پەیوەست بێت بە یاسا ستانداردە نێودەوڵەتییە دیاریکراوەکانەوە .

بێن والاس، وەزیری بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، بەریتانیا ئامادەیە، ئەگەر پێویست بکات، مامەڵە لەگەڵ تاڵیبان بکات گەر ئەوان لە ئەفغانستان دەسەڵاتیان گرتەدەست .

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تەلەگرافدا وەزیر دەڵێت : ” هەر هێزێک لە حکوومەت و دەسەڵاتدابێت ( ئەفغانستان ) دا ، ئەگەر بە پێوەرە نێودەوڵەتییە دیاریکراوەکانەوە پەیوەست بێت ، حکوومەتی بەریتانیا مامەڵەی لەگەڵ دەکات .
والاس وتی : تێدەگەین کە بڕیارێکی لەو جۆرە دەکرێت ڕووبەڕووی کاردانەوەی جۆراو جۆر ببێتەوە ، بەڵام دەکرێت نزیکبوونەوەیەکی کرداریی بنەما بێت بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی ، وتیشی : لە هەر پرۆسەی ئاشتییەک دەبێت ئاشتبوونەوە لەگەڵ دوژمندا بکرێت .
ئەو پێیوایە تاڵیبان پشتگیری و پشتوانی و قبوڵکردنی نێودەوڵەتی دەوێت ، بۆیە دەبێت واز لە تاکتیکی توندڕەوانە بهێنن ، جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ” بنیاتنانی نەتەوە پێویستی بە پارە و پشتگیرییە ، بەڵام ئەمە بە ماسکێکی تیرۆریستی دەست ناکەوێ . “

___

کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دووەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا

nusar1

بەگری لە PPK ە یان شەڕکردن لە گەڵی ؟؟!!

KDC

تائێستا 20هەزار ئەفغانی چاوەڕێی ڕێگەپێدانی ئەڵمانیا دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW