KDC

سەرکردەیەکی تاڵیبان سەرەڕای سەرکەوتنی سەربازیمان لەگەڵ چارەسەری سیاسی داین

سەرکردەی بزوتنەوەی تالیبانی ئەفغانستان باس لەوەدەکات سەرباری پێشڕەوی و سەرکەوتنە سەربازییەکانی ئەم دواییەیان، بەڵام لەگەڵ دۆزینەوەی رێگە چارەیەکی سیاسیدان بۆ قەیرانی وڵاتەکەیان.

هەبەتوڵا ئاخوندزادە سەرکردەی بزوتنەوەی تالیبان لە پەیامێکدا بە بۆنەە جەژنی قوربانەوە رایگەیاندوە: “هەرچەندە هێزەکانیان لە پێشڕەویدان و سەرکەوتنی سەربازی زۆریان بەدەستهێناوە، بەڵام لەگەڵ بژاردەی سیاسیدان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئەفغانستان”.

جەختیشیکردوەتەوە، کە “دامەزراندنی سیستەمێکی ئیسلامی و گەڕاندنەوەی ئاشتی و ئارامی بۆ ئەفغانستان ئامانجی لەپێشینەی بزوتنەوەکەیەتی”.

باسی لەوەشکرد، تیمی دانوستانکاری بزوتنەوەکەی لە قەتەر بە تەواوەتی سەرپشک کردووە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و پابەندە بەوەی کێشەکانیان لەگەڵ حکومەتی کابۆل لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن.

هەبەتوڵا ئاخوندزادە راشیگەیاندوە: شاندی حوکمەتی ئەفغانستان لە قەتەر کات بە فیڕۆ دەدەن و بە بیری هێناونەتەوە، کە لە بری پستبەستن بە بیانیەکان پێویستە کێشەکانیان لەناوخۆیاندا چارەسەر بکەن و وڵاتەک لەو دۆخە رزگار بکەن کە تێی کەوتووە”.

لە ماوەکانی رابردوودا و لەگەڵ دەستپێکردنی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان، بزوتنەوەی تالیبان چەندین شاری ئەو وڵاتەی کۆنتتڕۆڵ کردووە و بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەکیش بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، نوێنەرانی حکومەت و ئەو بزوتنەوەیە چەند رۆژێکە لە دەوحەی قەتەر لە دانوستاندان.

___

ئەمەریکا و ئەوروپا ئامادەکاری بۆ کۆمەڵە سزایەکی نوێ بۆ سەر ڕووسیا دەکەن

nusar1

ئەمەریکا دوایی ٢٠ ساڵ هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە

KDC

لەبەر ئەم هۆکارە خانمە چالاکوانێکی کورد ئازاد دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW