ناوەندی مافی مرۆڤی عەبدولڕەحمان بروومەند، لە نوێترین راپۆرتیدا، رایگەیاند لانیكه‌م ٥٤٠ چالاکی سیاسیی کورد و ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه تیرۆرکراون، یا رفێندراون.
ناوه‌ندی مافی مرۆڤی عهبدولڕوهحمان برومه‌ند، له راپۆڕتێكدا رایگه‌یاند، كه كۆماری ئیسلامیی ئێران لە نوێترین کردەوەی تیرۆریستی‌دا، ویستوویه‌تی مه‌سیح عه‌لی نەژاد رۆژنامه‌وان و چالاكی سیاسیی نیشته‌جێی ئه‌مەریكا بڕفێنێ.
ئه‌و ناوه‌نده ئاماژەی بەوەشداوە، رژێمی ئێران ده‌ستێكی باڵای له كوشتن و رفاندنی چالاكانی سیاسیی هەیە و، ئاشکرایشی دەکا، كه كۆماری ئیسلامی ئێران ٥٤٠ چالاکی سیاسیی کورد و ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات تیرۆرکردوون، یا رفاندوون.
هەر به‌پێی راپۆڕتی ئەو ناوەندە، له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران تا ئێستا، بەکرێگیراونی سه‌ر به رژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، سه‌دان جار هێرشیان كردۆته سه‌ر په‌نابه‌رانی کورد و ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و، بەهۆی ئەوەی کە له زۆربه‌ی هێرشه‌كانیشیاندا رووبەڕووی هیچ چەشنە سزادانێک نەبوونەتەوە، ئیدی لە زۆربەی وڵاتان بە تاوانبار ناناسرێن و، هێرشه‌كانیان دووپات ده‌كه‌نه‌وه، هەربۆیە راپۆرتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە كه ده‌بێ ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه، مافی په‌نابه‌ران بپارێزن و چاوه‌دێرییان لێبکەن و ئاسایشی ژیانیان دەستەبەر بکەن.
جێگای ئاماژه‌یه ناوه‌ندی بروومه‌ند له به‌یاننامه‌كه‌ی خۆیدا، لێبڕاونه داوای له بنه‌ماڵه‌ی تێرۆركراوان كردووه به هاوكاریی له‌گه‌ڵ رێكخراوە نێونه‌ته‌وه‌ییەکان و، له به‌رانبه‌ر تاوانەکانی كۆماری ئیسلامی ئێران دژە كرده‌وه نیشان بده‌ن و لە دادگا نێونەتەوەییەکان سکاڵا تۆمار بکەن.
شایانی باسه ناوه‌ندی مافی مرۆڤی عەبدولڕەحمان بروومەند، له واشینگتۆنه و بە مەبەستی داکۆکیی له مافەکانی مرۆڤ له ئێران دامه‌زراوه.