KDC

کازمی، ئەردۆغان بانگهێشتی کۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق دەکات

مستەفا کازمی بە مەبەستی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق، کە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە لە بەغدا بەڕێوەبچێت، بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای کرد بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ یەک شەممە فوئاد حسین، وەزیری دەرەوە سەردانی تورکیای کردووە و نامەیەکی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی رادەستی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کردووە بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق.

بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە بە ئامادەبوونی سەرۆک و کەسی یەکەمی وڵاتانی دراوسێی عێراق، هەروەها بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای قەتەر، ئیمارات و میسر، کۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵیش کۆبوونەوەی لوتکەی عێراق، ئوردن و میسری لە بەغدا بەڕێوەبرد و، لەسەر پڕۆژەی شامی نوێ رێککەوتن، هەروەها کۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراقیش دەچێتە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەت بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەسەر ئاستی عەرەبی و هەرێمی.

___

ڕۆڵی دایک و باوک لەپەروەردە کردنی مناڵدا

KDC

فەدەراسیۆنا کۆمەلێن کوردستانی ل ئەلمانیا بەشداریێ د جڤینا دامەزراندنا فەدەراسیۆنا نڤیسکارێن کوردستان – دیاسپۆرا دکەت

nusar1

ئەڵمانیا: هەڕەشەی چەکی ناوەکی پۆتن نابەرپرسانەیە 

KDC
KDC

FREE
VIEW