KDC

شاندێكی وەزارەتی بەرگری عیراق و پێشمەرگە کۆبونەوە


شاندێكی وەزارەتی بەرگریی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لە كۆبوونەوەدان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێكی وەزارەتی بەرگری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق و نوێنەرانی وەزارەتی پێشمەرگە كە لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراقن لە بەغدا، سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە دەست بە خولێك و گەڕێكی دیكەی كۆبوونەوەكانی نێوانیان دەكەنەوە.

كۆبوونەوەی ئەمجارە دوابەدوای كردنەوەی چوار ناوەندی هاوئاهەنگی هاوبەشی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی عیراق لە كەركووك، خانەقین و نەینەوا و مەخموور دێت. دوای كردنەوەی ئەو ناوەندانە ئێستا هەنگاوی دواتریان دەستپێدەكات، كە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و دروستكردنی لیوای هاوبەشە لەنێوانیاندا.

لە كۆبوونەوەكە تاوتوێی پێكهێنانی هێزێكی هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكانی نێوانیان ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش كراوە. وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.

دەستپێكردنەوەی گفتوگۆیەكانی نێوان هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عیراق دوابەدوای زیادبوونی جموجۆڵ و كردەوە چەكدارییەكانی داعش دێت لەو بۆشاییە ئەمنیەی لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 دروستبووە.

___

ئیسرائیل چوار سەد هێرشی دژ بە ئێران ئەنجام داوە

nusar1

پلاسخارت: جیهان بە گرینگییەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

KDC

گۆڕی یەکەم پەنابەری کورد لە سوید، وەکو شوێنەواری مێژوویی دەپارێزرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW