KDC

گوتەبێژی حەشدی شەعبی: کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراق هیچ مەترسییەک بۆ کورد درووست ناکا

گوتەبێژی میحوەری باکووری عێراقی حەشدی شەعبی، دەڵێ، لە حاڵەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا، هەمان سیناریۆی ئەفغانستان دووبارە نابێتەوە، جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە هەموو هێز و لایەنەکان لە حکوومەتدا بەشدارن، بۆیە دۆخی عێراق لە ئەفغانستان جیاوازترە.

عەلی حسێنی، گوتەبێژی میحوەری باکووری عێراقی حەشدی شەعبی، رایەگەیان، کە بە هێزبوونەوەی داعش بوونی نییە و، ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە چەکداری کەم بووەتەوە و، لە دۆخێکی خراپدان و بە زۆر و بە ناوی زەکاتەوە پارە لە گوندنیشینەکان وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشداوە، کە لە دوا ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەکاندا بۆ سەر حەمرین و رۆژاوای کەرکووک، بەڵگە و دیکۆمێنتی زۆری داعشیان دەستکەوتووە، کە رێکخراوە تیرۆریستییەکە رێکخراوەییەکەی جارانی نەماوە و بوونەتە گروپ گروپ و هەر گروپە و بۆ خۆی ئیش دەکات.

ناوبراو، ترسی دووبارە بوونەوەی سیناریۆی ئەفغانستانی بە ترسێکی ناواقیعی ناوبرد و، لە حاڵەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکاشدا، جەختیی لەوە کردەوە، کە حکوومەتی عێراق لە کورد و شیعە و سوننە پێکهاتووە و کێشە روونادات، چونکە هێزەکانی عێراق لە هەموو پێکهاتەکانی تێدایە،

عەلی حسەینی رەخنەیشی لە چاودێرانی سیاسیش گرت، کە دۆخی عێراق بەراورد بە ئەفغانستان دەکەن، تۆمەتباریشی کردن بەوەی، لەسەر بنەمای لایەنگیری شیکردنەوە بۆ دۆخەکە دەکەن

___

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ ئەندامێکی پەرلەمانی کەنەدا کۆبووەوە

nusar1

ناوەندی ئۆتاوا چالاکییەکیان لە پەرلەمانی کەنەدا بەڕێوەبرد

nusar1

ڕاگەیاندراوێک لە دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران

KDC
KDC

FREE
VIEW