لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ۱۰۷ چالاکوانی کورد لەپارێزگا جیاجیاکانی کوردستانی ئێران، لە لایەن هێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کراون.
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانی ناوەندی ئامار وبەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی دوو مانگی رابردوودا، نزیکەی ۱۰۷ کەس لەچالاکوانانی کوردی شارەکانی ئیلام، کرماشان، سنه وورمێ، لە لایەن هێزەکانی ئێتڵاعاتی سوپای پاسداران وئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستگیر کراون.
بەپێی زانیارییەکان، زۆربەی چالاکوانە کوردەکان، بەتۆمەتی چالاکی سیاسیی و هاوکاری لەگەڵ حیزبەکانیکوردستان دەستگیر کراون، تێیاندا پێنج ئافرەت ومێرمنداڵێکی تەمەن ۱۷ ساڵەش لە نێو گیراوەکاندان.