KDC

کازمی لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە، لایەنە سیاسییەکان کۆ دەکاتەوە

بڕیاره‌ له‌ دوو رۆژی دابێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بانگهێشی لایه‌نه ‌سیاسییه‌كان و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكا و، دوایین بڕیار له‌ باره‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانەوە بده‌ن.

بە پێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، له‌سه‌ر بانگهێشتی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق،  به‌ ئاماده‌بوونی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان کۆبوونەوەیەک له‌ به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت و، تێیدا بانگهێشتی ئه‌و لایه‌نانه‌ش ده‌كرێن، كه‌ بڕیاریانداوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكشێنه‌وه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته روو، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لایه‌نه ‌سیاسییه‌كان ئاگادار دەکاتەوە، کە  خۆیان له‌ به‌كارهێنانی موڵك و ماڵی گشتی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بە دوور بگرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە هەندێ لایه‌ن ‌سیاسیی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن‌ هه‌ڵبژاردن دوابخرێت، به‌ڵام نازانن به‌ چ میكانیزمێك داوای دواخستنی بكه‌ن، چونكه‌ به‌پێی یاسا، سێ رۆژ پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، ئەنجوومەنی عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.

___

وێبینارێک لەسەر ئەرک و مژاری دیاسپۆرا و ستراتیژی نەتەوەیی سازکرا

nusar1

جنێف : کۆنفرانسی لوتکەیی زانستی دیپلۆماسی بەرێوەدەچێت

KDC

گوتاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی سوید خوێندرایەوە 

KDC
KDC

FREE
VIEW