KDC

کازمى: کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی جێگەی پێزانینە

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ، پەسەندکردنى وەرەقەى چاکسازى لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی بەغدا، کە بە بەشداری کەسایەتییەکان و گەنجانی سەرجەم پارێزگاکان بەڕێوەچوو، جێگەی پێزانینە، دەشڵێ: بەڵێن دەدەین پڕۆژەکە رادەستی هەموو لایەنە سیاسییەکان بکەین، تا ببێتە بنەمایەکی نیشتمانی بۆ گێڕانەوەی متمانە بە هەڵبژاردن.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانى عێراق، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، نووسیویەتی: سەرسامە بە تێزەکانی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی بەغدا، کە کەسایەتییە رۆشنبیرە گەنجەکانی پارێزگاکان بەشدارییان تێداکرد و، وەرەقەیەکی چاکسازییان تێدا پەسەندکرد. هەروەها بەڵێنیشی داوە، ناوەڕۆکە پەسەندکراوەکە پێشکەش بە هێزە سیاسییەکان بکا، تا ببێتە بنەمایەکی نیشتمانی بۆ گێڕانەوەی متمانەی هەڵبژاردن.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لە پەیامێكدا گەڕانەوەی رەوتەکەی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق ئاشکراکرد و رایگەیاند، لە لایەن سەرکردە سیاسییەکانەوە، نامەیەکی بە دەست گەیشتووە، کە بە ناوی بەڵێننامەی کارکردنی بەیەکەوەیی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی واژۆکردووە و، ئەوەش دەبێتە سەرەتایەک بۆ کۆتایی هێنان بە گەندەڵی.

رێبەری رەوتی سەدر داواشی کرد، ئەو بەڵێننامەی چاکسازییە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەنگی لەسەر بدرێت، بۆ ئەوەی حکوومەت و دەستەڵاتی جێبەجێکردن، پابەند بکرێن بە جێەجێکردنی ناوەڕۆکەکەی

___

‎لەبەردەم بینای قائیمقامی شاری بینگهامتۆن، لە ولایەتی نیویۆرک، ئاڵای کوردستان بە شێوەی فەرمیی هەڵکرا 

KDC

دھۆک : لەگەڵ بەرزبوونەوەی تووشبوانی کۆرۆنا , بەستی دەمامک بۆ ھەموو کەسێک ناچارییە

KDC

سوید: ئەندامی لیژنەی ڕاگەیاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی فرێدریک مالم دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW