KDC

یەکێتی ئەورپا : لە بەفەرمی ناساندنی تالیبان پەلەناکەین ، بەڵام کارکردن لەگەڵی پێویستە


ڕۆژی چوار شەممە گونار ویگەند بەرپرسی کاروباری ئاسیا لە کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند :- یەکێتی ئەوروپا پەلە ناکات لە بە فەرمی ناسینی بزووتنەوەی تالیبان وەک حاکمی نوێی ئەفغانستان، بەڵام پێویستە مامەڵەی لەگەڵ بکات، هەروەها ئاماژەی بە خواستی یەکێتی ئەورپاکرد بۆ دەستەبەرکردنی 300 ملیۆن یۆرۆی ئەم ساڵ تا ساڵی داهاتوو ، زەمینە خۆشکردن بۆ نیشتەجێکردنی 30 هەزار ئەفغانی

ئەمەو لەدرێژەیی لێدوانەکەیدا وتی پەیوەندی فەرمی لەگەڵ تاڵیبان تەنیا ئەگەر بێتو بزووتنەوەکە بەڵێنەکانی خۆی برێتەسەر ومەرجێکی دیاریکراوی تێدا بێت ، لەوانە ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و کارئاسانی و ڕێگری نەکردن لە هاوکارییەکە مرۆییەکان بۆ دانیشتوانی ناوچەکە .
لەکۆتایی دا جەختیشی کردەوە کە ” هیچ گومانێک لە نێوان وڵاتانی ئەندام نییە هاوڕان ،کە دەبێت پەیوەندیمان لەگەڵ تاڵیباندا هەبێت ئێمە پێویستە کاریگەری لەسەر تاڵیبان بکەین و هەڵەکانمان لە بارەوە سوودبەخشبێت”

لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵگەیی نێودەوڵەتی بە گومانن لە دەسەڵاتی بزوتنەوەی توندرەوی تالیبان ،بە هۆی ئەو ڕژێمەلە نێوان ساڵانی ١٩٩٦ تا٢٠٠١ دا لە دەسەڵاتی ئەفخانستان زۆر توند رە،و بزوتنەوەیەکی تیرۆرستی بوو

___

ئەڵمانیا:چوار کۆچبەر لە بارهەڵگرێکدا دۆزرانەوە

nusar1

واتسئەپ سکاڵا لەسەر ئەم بەرنامەیە تۆمار دەکات

KDC

100 هازار ئۆکرانی ئاوارەی پۆڵەندا بوون

nusar1
KDC

FREE
VIEW