تاڵیبان هەوڵ دەدا پەیوەندییان لەگەڵ دراوسێکیان هەبێت، بەڵام پەیوەندی دیبلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل رەتدەکەنەوە
گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، هەوڵ دەدەن پەیوەندییان لەگەڵ هەموو دراوسێ و ناوچەکە هەبێت، بەڵام درووستکردنی پەیوەندی دیبلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل، بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەنەوە، هاوکات ئیسرائیل وەک گرێیەک لە جەستەی ئیسلام وێنا دەکەن.