KDC

ئەنتۆنیۆ گۆترێش: پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ تاڵیبان بکەین

سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دەڵێ‌، پێویسته‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی تاڵیبان بكرێت، چونکە ئه‌وان ده‌سته‌ڵاتیان گرتووه‌ته‌ ده‌ست، هۆشداریشیدا له‌ كه‌وتنی دۆخی ئابووری وڵاتەکە‌ و مردنی هه‌زاران كه‌سیش لە ئاکامدا.

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرش، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، پێویسته‌ به‌رده‌وام گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی تاڵیبان بكرێت و پره‌نسیپه‌كانیان بۆ روون بكرێته‌وه‌، به‌و ئاڕاسته‌ی كه‌ وا هه‌ست بكه‌ن ئێمه‌ هاوسۆزین له‌گه‌ڵ گه‌لی ئه‌فغانی، بە ئه‌ركی خۆشیانی زانی‌ پارێزگاری‌ له‌ ئه‌فغانییه‌كان بکەن، كه‌ ملیۆنه‌هایان مه‌ترسی مردن و برسێتیان له‌سه‌ره.

جه‌ختیكرده‌وه‌، ئەو بڕیاره‌ په‌یوه‌سته‌ بەوان،‌ گه‌ر بیانه‌وێت ئه‌فغانستان ببێت به‌ ناوه‌ندێكی تیرۆر له‌ جیهاندا و، ئافرەتانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ره‌و گومڕایی و پێشێلی مافه‌كانیان بکه‌ن.

ئاماژه‌ی بۆ ئەوەشكرد، تا ئێستا هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ گفتوگۆكانیان له‌ لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ مایه‌ی قبووڵكردنه.

سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی، كه‌ رۆژێك له‌ رۆژان سه‌ردانی ئه‌فغانستان بكات

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خاتوو بێریڤان دەکات

nusar1

‎سوید پەنابەرێک بە زیندانی و دیپۆرتکردنەوەی سزا دەدات

nusar1

شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا بە یاوەری ناوەندی ئەلبەرتا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW