KDC

پێنتاگۆن: جەنگ لەگەڵ چین و روسیاجیهان بەرەو وێرانکاری دەبات


سۆران حەسەن ..


ئەمەریکا هەر جەنگێک لەگەڵ چین و روسیا جیهان بەرەو وێرانکاری دەبات ئەمەش ئامانجی ئەمەریکا نییە
جەنراڵ جۆن هایتن جێگری فەرماندەی هاوبەشەکان لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن )ڕاگەیاند پرانسیپی ئێمە لێکتێگەیشتنە ئامانجی ئەمەریکا شەرکردن نییە لەگەڵ روسیا و چین چونکە هەر جەنگێکی لەو شێوەیە جیهان بەرەو وێرانکاری دەبات
ئەمەو لە سمینارێکی پەیمانگایی برۆکینگسدا هایتۆن وتی «لە پرەنسیپدا ئێمە هەرگیز شەڕی یەکێتی سۆڤیەتمان نەکردووە” لەگەڵ هاوپەمانەکانمان ئامانجی ستراتیژیمان ئەوە نییە کە لەگەڵ چین و ڕوسیا شەڕ بکەین، چونکە ئەو ڕۆژە بۆ وڵاتەکانمان زۆر ترسناک دەبێت و جیهان لە ڕووی ئابوورییەوە تێکدەشکێت ،کە ئەمە بۆ هەموومان خراپە و دەبێت دڵنیابین کە ئێمە بەو ڕێگایەدا ناڕۆین”
لە بارەیی روسیاوە ئاماژەیی گفتگۆ و دیالۆگەکان کرد لە وبارەوە سەرکەوتنی باش بەدەست هاتوون ،هەروەها دانوستانەکانیشمان لەگەڵ یەکێت سۆڤیەتی پێشوودا هەبووە، ئێستا لەگەڵ ڕووسیا دا گفتوگۆ دەکەین لەسەر سەقامگیری ستراتیژی بۆ ئەوەی دڵنیا بین و لە دۆخی ئێستا تێبگەین ئەمە تەنیا سەبارەت بە بواری ناوکی نییە، بەڵکو سەبارەت بە بۆشاییگەریشە”لەکۆتایی دا
وتی:”جیاوازی نێوانمان هەرچییەک بێت، ئێمە ئامانجێکی بنەڕەتی هاوبەشمان هەیە، هەرگیز بەریەککەوتن ناکەین، چونکە شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی ناوکی وێرانکاری بەدواوەیە

سەچاوە:/
تاس

___

ئەرکى هێزە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق لە شەڕ دژى داعشەوە دەگۆڕێت بۆ هاوکارى لۆجیستى بۆ هێزە عێراقییەکان

KDC

گۆڕی یەکەم پەنابەری کورد لە سوید، وەکو شوێنەواری مێژوویی دەپارێزرێت

KDC

لە شاری سلێمانی ئاهەنگەکانی سەری ساڵی ڕاگیران

nusar1
KDC

FREE
VIEW