سهرۆکی ههرێمی کوردستان لهگهڵ وهزیری دهرهوهی بهریتانیا کۆبووهوه
لە کۆنگرەیی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆکی ھەرێم ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی ئاشکرا کرد و وتی : لە کۆبوونەوەکەماندا چەند بابەتێکمان باس کرد، لەوانە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ بەریتانیا، هەروەها کێشەکانی هەولێر و بەغدا و هەوڵەکانی چارەسەرکردنیان، پرسێکی دیکە شەڕی تیرۆر و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوە و بەهێزبوونەوەی داعش، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و دۆخی ناوچەکە بە گشتی”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی لێدوانەکانیدا ئەوەشی بەدیارخست : “پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەریتانیا بەرز دەنرخێنین و سوپاسی پشتگیری بەردەوامی بەریتانیا دەکەین، هاوبەشی گەلی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا 30 ساڵ بەر لە ئێستا لە چیاکان دەستیپێکرد، لە نیسانی 1991 بەریتانیا لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری 688 یان دەرکرد، بەریتانیا لەگەڵ هاوبەشەکانی دیکەمان رۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە کۆکردنەوە و پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ دامەزراندنی نەوای ئارام و ناوچەی دژەفڕین، کە ئەو هەنگاوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێکی سەرەتاییەکی نوێ بوو، لەوساوە تائێستا پەیوەندییمان لەگەڵ بەریتانیا لە هەموو قۆناغەکان بەردەوام بووە و هاوبەشیمان لە شەڕی داعش بەرفراوانتر بوو، سوپاسی بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکەین”.