KDC

چەندین داعش لە حەسەكە دەستگیركران

لە میانەی ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هێزەكانی ئاسایشی بەڕێوەبەری خۆسەر و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نزیك شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان، 27 كەس بە تۆمەتی ئەندامبوون و هاوكاریكردنی رێخكراوی تیرۆریستی داعش دەستگیركران.

بە پێی راگەیاندنی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە هەردوو گوندی عابد و فەلاحەی سەر بە شاری حەسەكە ئەنجام دراوە و، لە ئەنجامدا تواندراوە 27 کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون و هاوکاریکردنی داعش دەستگیر بکەن، بەڵگەش لەسەر دەستگیركراوان هەن، كە هاوكارییان پێشكەش بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش كردووە بۆ جێبەجێكردنی چەند پلانێكی تیرۆریستی، هەروەها چەندین چەك و تەقەمەنیش لە لای هەندێكیان دەستیان بەسەردا گیراوە.

شایەنی باسە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، هێزەكانی سووریای دیموكرات، كوشتنی سەركردەیەكی داعشی لە پارێزگای دێرەزووی باكووری رۆژهەڵاتی سووریایان راگەیاند.

___

جەژنی نەورۆز وەک بۆنەیەکی فەرمی لە شاری ناشڤیل جێگیرکرا

nusar1

چارلس میشێل: ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا بێ مێرکل وەک فەڕەنسایە بێ ئیڤڵ

KDC

ئێران سوپای پاسدارانی لە چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوە پێدەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW