KDC

روسیا: پارتی دەسڵاتدار لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی وڵات سەرکەوتنی ڕاگەیاند


سۆران حەسەن …

پارتی روسیایی یەکگرتوو کە سەرۆکی روسیا سەرۆکایەتی دەکات بەڕێژەیی لەسەدا 50کورسیەکانی پەرلەمەنی بەدەستهێناوە ،کە لە چاو هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٦ کە رێژەیی ٤ کورسیەکانی پەرلەمانی لەدەستداوە
لەبەرامبەردا پارتی کۆمەنیستی روسیا کە بەپارتی سەرەکی رکەبەری پارتی روسیایی یەکگرتوو دادەنرێت بەڕێژەییلەسەدا19 کورسیەکانی پەرلەمانی بەدەستهێناوە
ئەمەش بەپێی جیاکردنەوەیی لەسەدا 99 دەنگەکان
هەرچەندە پارتی کۆمەنیستی روسیا ڕێژەیی دەنگەکانی لەسەدا 6 زیادیکردووە ,بەڵام پارتی دەسەڵاتدار پارێزگاری لە زۆرینەیی پەرلەمانی وڵات کردۆتەوە کە ژمارەی کورسیەکانی 450 کورسییە

نیگەرانی دەربارەی بژێوی ژیان و بانگەشەکانی گەندەڵی کە لەلایەن ڕکابەری بەندکراوی کرملین ئەلێکسی نیفاڵنی دەکرا لەوانەیە کاریگەری لەسەر پشتگیری گشتی بۆ حزبەکەی پۆتین هەبێت.
بەڵام پارتەکەی پۆتین ناوبانگێکی زۆر لە ڕووسەکان هێشتۆتەوە بەوەستانەوە لە بەرامبەر ڕۆژئاوا و گێڕانەوەی شانازییە نەتەوەییەکان بۆگەلەکەی کەروسەکان متمانەیان پێیەتی
ئەمەو سەرۆکی روسیا ڤلادمیر پۆتین ڕۆژی دووشەممە لە وتەیەکدا سوپاسی دەنگدەرانی کرد بەو متمانەیان بە پارتی روسیایی یەکگرتوو هەیانە
یەکێک لە کاندیدە دەرنەچوەکان میخائیل لۆبانۆڤ لە تویتەرێکدا نوسیویەتی
“من دەزانم کە ئەنجامێکی لەو شێوەیە بە سادەییە مومکین نییە”
لە ساڵی 1993ەوە چاودێرانی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەرووپا بەهۆی ئەو کۆتوبەندانەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ڕوسیاوە سەپێنرابوون ئامادە نەبوون
لە بارەشەوە وتەبێژێکی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند کە بە شێوەیەکی گونجاو چاودێری هەڵبژاردنەکان نەکراوە و بە شێوەیەکی ئازاد و دادپەروەرانە بەڕێوە نەچووە هەریەکەلەحکوومەتەکانی بەریتانیا، ئەڵمانیا و ئەمریکا ئەم بۆچوونەیان دوپات کردۆتەوە

جێی ئاماژەیە ئیلا پامفیلۆڤا سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ڕوسیا ڕایگەیاند کە ئەنجامە کۆتاییەکان ڕۆژی هەینی ڕادەگەیەنرێن

___

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدرسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی چەند دیدارێک و چاوپێکەتنی سازکرد

nusar1

نەمسا: ڕەوەندی کوردستانی یادی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی دەکەنەوە

nusar1

بەڤیدیۆ: کۆبوونەوەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دۆسلدۆرفی ئەڵمانیا

nusar1
KDC

FREE
VIEW