به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق، ده‌ستگیركردنی وه‌زیری كشتوكاڵی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی له شاری رومادی راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق، رایگه‌یاند، كه به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا توانیویانە له ناوچه‌ی ئه‌لبو فراجی شاری رومادی پارێزگای ئه‌نبار، تیرۆریستێك ده‌ستگیر بکەن، کە وەزیری کشتوکاڵی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بووە.
روونیان کردووەتەوە، له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی پارێزگای ئه‌نبار، تیرۆریستەکە هه‌ڵاتووه و لەمدواییانەدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و، یه‌كێكه له داواكراوه دیاره‌كانی دادگا، به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر