KDC

هاووڵاتییەکی کورد لە سێدارە دەدرێت

هاووڵاتییەکی کورد، دوای چوار ساڵ بەندکرانی لە گرتووخانەی نێوەندی کرماشان، سزای سێدارەی جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە 30ی ئەیلوولی 2021، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی ئەفشار فەتحی تەمەن 28، ساڵ لە گرتووخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەفشار فەتحی خەڵکی گوندی کەل کووشک سەر بە بەخشی سەرفیروزئاوای کرماشان بووە و، 4 ساڵ پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستگیرکراوە و، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە.

شایانی باسە، ئەفشار فەتحی لە شەڕێکدا کە بە پاساوی شەرەف روویداوە، دوو کەسی کوشتووە.

___

ئەڵمانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری راینە دامەزرا

nusar1

بۆ رێگری لە کۆچبەران، یۆنان کامرێرا و رادار دادەنێت

KDC

ڕوسیا جەنڕاڵێکی بە ئەزمونی بۆ جەنگی دژ بەئۆکرانیا دیاریکرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW