بەشێک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی شاری سنە چالاکییەکی بەنرخ و جێگای سەرنج لە ژێرناوی (ئێرە کوردستانە) دەستپێدەکەن.
چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە پارێزگای سنە، هەڵمەتێکیان لە ژێر ناوی ( ئێرە کوردستانە) بۆ گەڕاندنەوەی ناوی راستەقینەی گوندەکانی کوردستان دەستپێکردووە.
بەشێک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی شاری سنە بە دەستپێکردنی چالاکییەکی بەنرخ و جێگای سەرنج لە ژێرناوی (ئێرە کوردستانە)، ناوی ئەو گوند و شوێنانەی کە لە کوردیەوە گۆڕاون و لەسەر تابلۆکان نووسراون و بەشێکن لە تێکدان و سڕینەوەی کەلتوور و زمان و شوناس و دێمۆگرافیای کوردستان کە دەیان ساڵە لە لایەن داگیرکەرانەوە بەڕێوەدەچێ، بە تێچووی خۆیان و بە ئەرک و ماندووبوونی شەو و ڕۆژیان، دڵسۆزانە و کوردانە و بە هەست بە بەرپرسیارەتیکردن بەرانبەر نیشتمان و نەتەوەکەیان، دەگۆڕن و دەیانکەنەوە بە کوردی.
شایانی باسە کە داگیرکەرانی کوردستان ناوی بەشێک لە گوندەکانیان بە شێوەیەک نووسیوە کە تەنانەت بێڕێزییە بە خەڵکی کورد و بە تایبەت خەڵکی ئەو گوند و ناوچانە.
ئەو چالاکە فەرهەنگی و مەدەنییانە داوایان لە خەڵکی دڵسۆز و چالاکانی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرجەم پارێزگاکانی رۆژهەڵات کرد کە هەڵمەتێکی هاوشێوە بۆ پاراستنی فەرهەنگ و زمان و کەلتووری نەتەوەکەمان دەستپێبکەن.
سەرچاوە ماڵپەڕی : DARKA MAZI