KDC

کوردێکی سەر بە ئیتڵاعات دەکوژرێت

یەکێ لە فەرمانبەرانی ئیتڵاعاتی سیاسیی ئورمیە لە شاری پیرانشار، لە ئەنجامی هێرشی چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە، 5ی ئۆکتۆبەری 2021، خدر پیرۆتی نیا، ناسراو بە خدر مەنگوڕ، کادیرێکی ناسراوەکانی وەزارەتی ئیتڵاعات بووە و، لە نێوەندی شاری پیرانشار، لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر و کوژرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێرشە لە چوارڕیانی مزگەوتی جامیعی پیرانشار روویداوە، تا کاتی ئامادە بوونی ئەم هەواڵە، هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشە و کوشتنی ئەو کادیرەی وەزارەتی ئیتڵاعاتی نەگرووەتە ئەستۆ.

___

وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بڕیارلەسەر پرۆژە یاسای پێشنیارکراوی کۆمسیۆن لە بارەی نەوتی ڕوسیا دەدەن

nusar1

دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران

KDC

بەرپرسێکی داعش دەستگیر دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW