KDC

ئەمەریکا بۆ ئیسرا ئیل :-ئیران هەرگیز نابێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی


سۆران حەسەن….

ئیدارەی جۆن بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ئیسرائیل دڵنیاکردەوە لە بارەی گفتگۆکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران گەر ڕێگای دیبلۆماسی شکستیهێنا ئەوابژاردەی ترمان دەبێت
ڕۆژی سێ شەممە جەیک سالیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلەکەی ئەیلا هۆلاتا شاندی یاوەری کۆبوونەوە
کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی هەمەهەنگیی و ڕاوێژکاری ستراتیجی نێوان بەپرسانی ئەمەریکا ئیسرائیل بوو ،کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی بەرپرسان لە وەزارەتی بەرگری و هەواڵگری هێزەچەکدارەکان و تیمی دیبلۆماسی هەردوولا بەرێوەچووە
هەرلەوبارەوە کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکە لە بارەی ئەو پێشهاتی ناوچەکەو گرژو ئالۆزیەکان کاریگەری لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بووە ،هەروەها دڵنیاکردەنەوی پاڵپشتی ئیسرائیل لە هەرەشەکان و ئاسایشی ناوچەکە

ئەمەو کۆشکی سپی جەختی لەسەر پابەندیی تەواوی سەرۆک بایدن کردەوە بۆ ئاسایشی ئیسرائیل و دڵنیایی لەوەی کە ئێران هەرگیز نابێتە خاوەن چەکی ناوکی

سولێڤان، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە سەرۆک ئەمریکا ڕێگایی دیپلۆماسی بەباشترین شێوە دەزانێت پەنا بۆ بژاردەی تر ئەگەر ڕێوشوێنی دیپلۆماسی شکستی هێنا،

کۆشکی سپی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد:”ڕاوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوون لە دیالۆگی شەفاف و بنیاتنەر و فراوانکردنی هەماهەنگی نزیکی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانیان ،کە کاریگەری لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و سەقامگیری ناوچەکە هەیە

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا لە ساڵی ٢٠١٨ لەسەردەمی سەرۆکی پێشوو ئەمەریکا تاک لایەنە لە دانوستانەکان کشایەوە ،بەڵام لە مانگی چواری ئەمساڵ یەکێتی ئەوروپا شەش گەری دانوستانیان بۆ ڕێکەوتن لەسە بەرنامەیی ئەتۆمی ئێران دەستپێکردووە
بەڵام بەهۆی ڕاگرتنی دانوستانەکان تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن و ئێران تاک لایەنە دەستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم کردووە ،کە کۆمەڵگەیی نێودەڵەتی نیگەران کردووە

سەرچاوە:-
ئاژانسەکانی هەواڵ

___

وارشۆ: بە هێنانی کۆچبەران بێلاڕوس شەڕی سارد دەکات

KDC

بۆچوونی خەبات قوربانی لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

هاوبیر: لە پەیڕەو و پڕۆگرامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، هێڵە گشتییەکانی کوردستانیبوون و پیرۆزییەکانی وەکو نەتەوە، سەربەخۆیی، ئاڵا و پێکەوەژیان جێی خۆی باش کردۆتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW