روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ئەنجامی ھێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازی تەیفور، لە پارێزگای حمس، چەند چەکدارێکی سەر بە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران کوژران و ژمارەیەکی تریش بریندار بووون.
پێشتریش چالاکوانانی سووریا رایانگەیاندبوو، چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕکەوان لە ئەلبولکەمالی سەر بە دێرەزوور، ھێرشیان کردووەتە سەر ئەو گرووپانەی کە سەر بە ئێرانن، بەڵام ھیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە