KDC

جۆ بایدن: هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی ئەمەریکا

ئەمەریکا هێرشی تورکیا بۆ ناوچەکانی ژێردەستەڵاتی هێزە کوردییەکان لە سووریە، بە هێرش بۆ سەر ئاسایشی ئەمەریکا دەزانێ و، ئەوەش تورکیا زیاتر تووڕە دەکا.

دوای ئەوەی کە هەوڵی بە تیرۆریست ناساندنی گورگەبۆرەکانی تورکیا لە ئەمەریکا بە شێوەیەکی جدی بە دواداچوونی بۆ دەکرێ، تورکیا ناڕەزایەتی دەربڕی، سەرۆککۆماری ئەمەریکا ڕایگەیاند، هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی هێزە کوردییەکان و ڕۆژئاوای کوردستان، مەترسییە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و، ژیانی منداڵان و کەسانی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە، هەروەها ڕاستەوخۆ بە مەترسی بۆ سەر ئەمنییەتی ئەمەریکاش دادەنرێت.

جۆ بایدن لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی کۆنگرە و سێنای ئەمەریکا بە بۆنەی
درێژکردنەوەی بارودۆخی نائاسایی لە سووریا، ڕایگەیاند کە هەڵسووکەوتی تورکیا لە ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی هێزە کوردییەکان، کارێکی تێکدەرانە و بە دوورە لە هەموو بنەما و پڕنسیپەکان.

بایدن لەو نامەیەدا کە لە وێبسایتی کۆشکی سپی داندراوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە، هەڵسوکەوتی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان، هێرشی سەربازییە و گیانی کەسانی مەدەنی و منداڵان دەخاتە مەترسییەوە، هەروەها ئەو هەوڵانەی بۆ لە نێوچوونی داعش و هێزە توندئاژۆکانی دیکە دەدا، دەخاتە مەترسییەوە.

___

ئێران سزا بەسەر هونەرمەند خالید کەریم دەسەپنێت

KDC

یۆنان:بە چاودێری حکومەت کۆنگرەی ئابوری لەگەڵ ناوەندی کوردی و یۆنانی سازکرا

nusar1

کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدرسیۆنی ڕەوەندی کورستانی لەگەڵ لیژنەکانی چاودێری و ڕاوێژکاری کۆبووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW