KDC

ڕاوێژکاری نەمسا دەستی لە کارکێشایەوە

سۆران حەسەن …

سەبەستیان کۆرز ڕاوێژکاری نەمسا (سەرۆکی حکومەت) بەهۆی هەبوونی کێسی گەندەڵ دەستی لە کارکێشایەوە ،هەروەها پێشنیاری کرد کە وازیری دەرەوە ئەلێکسەندەر شاڵنبێرگ لەجێگای ئەو کارو بارەکان بەڕێوەبەرێت
کۆرز لەگەل نۆ کەسیتر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت بە هۆی بەدواداگەران و پشکنین لە بەرژەوەندی پارتی گەکی نەمسا کە خۆی سەرۆکایەتی پارتی نابراو دەکات
هەروەها ڕاوێژکاری نەمسا رەتیکردەوە کە داهاتی حکومەتی بۆ بەرژەوندیەکانی بەکارهێنابێت وەک لە ڕۆژنەمەکاندا بڵواکراوەتەوە

بەهۆی ئەم دەنگوانەوە حکومەتە هاوبەشەکەی لە لێوار لێکهەڵوەشان دایە ،پارتی سەوز هاوبەشی حکومەتە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە کۆرز چیتر شایستەی پۆستی ڕاوێژکاری نەمسا نابێت

پارتی سەوز دەستی بە گفتو گۆ لەگەڵ لایەنەکانی تر کردووە بەمەبەستی هەڵبژاردنی پێش وەخت لە بەرامبەر ئەگەری وەرگرتنەوەی متمانە لەحکومەتکەی کۆرز لە حەفتەی داهاتوو

هەر لەم بارەوە وێرنەر کۆگلەر سەرۆکی پارتی سەوزو جێگیری ڕاوێژکاری نەمسا پێشوازی لە دەست لەکارکێشانەوەی کۆرۆز کرد و ئامادەیی نیشاندا کە لەگەڵ شاڵنبێرگ کاربکات ،کە ئەمە پەیوەستە بە سەقامگیریی وڵاتەوە
هەروەها کۆروز لە پاش دەستکارکێشانەوەی لە لێدوانێکی دا ڕایگەیاند بۆ زاڵبوون بەسەر تەگەرەکان و ڕێگریکردن لە ئاژاوەگێری و ئارامی وڵات وازیهێناوە ،بەڵام وەک ئەندامی پەرلەمان و سەرۆکی پارتەکەی لەکاربەردەوام دەبێت
لە درێژەی لێدوانەکەی وتی « پێش هەموو شتێک بێگومان ئەو دەرفەتە بەکاردێنم بۆ ئەوەی ئەو دەنگۆیانەی کە دژی من هەیە ڕەتی بکەمەوە»

جێی ئاماژەیە کۆرز لە مانگی ئایاری 2017دا بوو بە سەرۆکی پارتی گەلی نەمسا و سەرکردایەتی پارتەکەی کرد ،ساڵانی دواتر لە هەڵبژردنەکاندا توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێت ،کەلە تەمەنی 31 ساڵیدا یەکێک بوو لە گەنجترین سەرۆکە هەڵبژێردراوەکانی حکومەتی دیموکراتی لە جیهان دا
کێسی گەندەڵی پەیوەندی بەو ماوەیەوە هەیە کە لەنێوان ساڵانی 2016 و 2018دا، کە گومان دەکرێت پارەی حکومەتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی پارتی گەلی نەمسا بەکار بهێنرێت ،وەک ئەوەی لەڕۆژنامەکاندا بڵاوکرانە تەوە

سەرچاوە :-
BBCarabic

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویج ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ئەو وڵاتە دەکات

nusar1

ڕەخنەگرتن سەرکەوتنە

KDC

پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان

KDC
KDC

FREE
VIEW