KDC

رووسیا: پێویستە تاڵیبان بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رووسیا دەڵێ، گرینگه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان به‌ڵێنه‌كانی‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكوومه‌تێكی‌ گشتگیر و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر جێبه‌جێ‌ بكات.

سێرگی‌ لاڤرۆف وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رووسیا له‌ وتارێكیدا گوتی‌: “بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان رایگه‌یاند كه‌ به‌نیازه‌ رووبه‌ڕووی‌ بازرگانی‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر و تیرۆر ببێته‌وه‌ و، ناسه‌قامگیری‌ له‌ وڵاتانی‌ دراوسێی‌ درووست نه‌كات و، حكوومه‌تێگی‌ گشتگیر پێكبهێنێت”.

گوتیشی‌: “گرینگ ئه‌وه‌یه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی‌ جێبه‌جێ بكات و ئه‌و كارانه‌ ئه‌نجام بدا”.

له‌ ئابی‌ رابردوودا بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان كۆنترۆڵی‌ ده‌سته‌ڵاتی‌ له‌ ئه‌فغانستان كرد و، سه‌ره‌تای‌ ئه‌یلوولی‌ رابردوو، حكوومه‌تێكی‌ كاتی‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئاخوند پێكهێنا

___

هەوڵەکان بۆ دەربازبوون لە سنووری تورکیا بۆ یۆنان زۆرتر بووە

nusar1

ئەزموون و تێڕوانین لە ژیانی شێوەکاری کورد ئەحمەد کاکە سوور

KDC

سەرۆکی ئەڵمانیا دۆکیومێنتی بەخشینی  وەزیرەکانی مێرکل ڕادەست دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW