ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات، دەڵێ، دەستتێوەردانەکانی ئێران لە سووریا، کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕووداوەکانی ئەو وڵاتە هەبووە، بهرپرسێكى باڵاى ڕۆژئاواى كوردستانیش ڕایدهگهیهنێت، تاران لە دەستتێوەردانەکانیدا هانی کەڵکەڵەی تائیفی و درووستکردنی میلیشیای لەو وڵاتە داوە.
بەگوێرەی پێگەی نۆرس پرێس، خەلیل عەبدی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی مەسەدە، گوتویەتی: “ئێران هەر لە سەرەتای دەستتێوەردانەکانی لە سووریا، سیاسەتی هاندانی تائیفی و درووستکردنی ملیشیای چەکداری لە بەرژەوەندی خۆی داوە و، ویستوویەتی لەو ڕێگایەوە کۆنترۆڵی ناوچەیەکی زیاتر لە سووریا بکات و، کاری لەسەر شیعەگەری و بڵاوکردنەوەی لە سووریا کردووە”.
بە گوتەی عەبدی، تاران هەموو هەوڵی بۆ بەردەوامی و هێشتنەوەی دەستەڵاتەکەی بەشار ئەسەد بووە، تەنانەت ئەگەر ئەوە لەسەر حیسابی گەلی سووریاشدا بێت.
ئهو بهرپرسهى ڕۆژئاواى كوردستان گوتووشیهتى، “دەستێوەردانی هێزە هەرێمایەتییەکانی وەک ئێران و تورکیا، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بووە، ئەو دوو وڵاتە هەرگیز بیریان لە درووستکردنی سەقامگیری و بەشدارییکردن لە دۆزینەوەی چارەێکی سیاسیی بۆ قەیرانی سووریا نەکردووەتەوە”.