بە بیانوی ئەندامێتی لە رێكخستن و بانگەشە و هاوكاری پەكەكە، هونەرمەندی باكووری كوردستان هۆزان جانێ بڕیاری سزای 3 ساڵ زیندانیكردنی لەلایەن دادگاوە بۆ دەركرا.
دانیشتنی دادگاییكردنی هۆزان جانێ لە سێیەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەدرنە ئەنجامدرا و، هۆزان جانێ بەشداری لە دانیشتنی دادگادا نەكرد و پارێزەرەكانی ئامادە بوون.
داواكاری گشتی دۆسییەكەی پێشكەشی دادوەركرد، پارێزەرەكانی بەرگرییان لە جانێ كرد، هیچ بەڵگەیەك لەسەر هۆزان جانێ نەبووە، هیچ تاوانێكی ئەنجام نەداوە و نووسین و كلیپەكانی هەمووی لە چوارچێوەی كاری هونەریدا ئەنجامداوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی فوڕات، دواتر سێیەمین دادگای سزا قورسەكانی ئەدرنە، سزای 3 ساڵ و مانگێك و 15 رۆژ زیندانی بەسەر هونەرمەدنی كورد هۆزان جانێدا سەپاند