KDC

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەی نائاسایی لە بارەی کۆریایی باکوور سازدەکات

سۆران حەسەن…
وابڕیارە ئەمرۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی نائاسایی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان لە بارەی کۆریای باکوور بکرێت ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ کۆریایی باکوور جۆرە موشەکێکی ژێر دەریایی ماوەدرێژی بالیستی بە سەرکەوتوی تاقیکردەوە
کۆبوونەوەکە لە سەر دوایی هەریەک لە وڵاتانی ئەمەریکا و بەریتانیا کە بڕیارە ئەمرۆ چوارشەممە بکرێت سەرچاوە دبلۆماسییەکان باسی ئەوەدەکەن کە پاریسیش پاڵپشتی هاوپەیمانەکانی دەکات

ڕۆژنامەی ڕۆدونگ سینمۆنی وێنەکەی بڵاوکردۆتەوە , کە ڕۆکێتێک بە ڕەش و سپی نیشان دەدات وەک ئەوەی لە ئاوی دەریای ئارامەوە بە ستوونێکی ئاگر و دووکەڵ لە پشتەوە بەرەو ئاسمان بەڕێ کەوتبوو
هەرچەندە لەمەوپێش ڕۆژنامەکە تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە کۆریای باکوور توانای ئەوەی هەیە مووشەکی باڵستیکی ژێر دەریایی هەڵبدات، بەو مانەیەی دەوڵەتە داخراوەکە جبەخانەی سەربازی خۆی بردووەتە ئاستێکی نوێ و لەتوانایدا هەیە چەکە بالستیکەکانی دوور لە نیمچە دورگەی کۆریا بڵاوبکاتەوە
هەروەها تشانگ جۆن بالوێزی چین لە ئەنجوومەنی ئاسایش کە هەمیشە پاڵپشتی بیونگیانگ دەکات رەتی کردەوە لەو بارەوە وەڵامی ڕۆژنامەنوس بداتەوە
بەڵام جێگری باڵیۆزی ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دیمیتری پۆلیانسکی هۆشداریدا لە هەر پەلەکردنێک سەبارەت بە تاقیکردنەوەی موشەکی کۆریایی باکوور، چونکە هەواڵەکان تائێستا ئەوە کەهەیە پێچەوانی یەکترن راستی نازانین
هەروەها تاقیکردنەوەی مووشەکی لەوانەیە لە هەر شوێنێک هەبێت ئێمە تەنها زانیاری ڕۆژنامەوانیمان هەیە و من زۆر متمانەم پێ نییە، پێویستمان بە هەڵسەنگاندنێکی بە ئەزموون هەیە

جێی ئاماژەیە دوێنێ سێ شەممە ئاژانسی فەرمی کۆریایی باکوور بڵاویکردەوە ،کەموشەکێکی بالیستی ماوەدرێژی ژیر دەریایی لە زەیایی ئارام بەسەرکەوتووی تاقیکردەوە کەئەمەش نیگەرانی وڵاتانی ناوچەکەی لێکەوتەوە

سەرچاوە:-
Skynewsarabia

___

ڕۆژهەڵاتی کوردستان : بەهۆی مانگرتنەوە تەندروستی چالاکوانێکی کورد ناجێگیرە

nusar1

لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک

nusar1

لە چاوەڕوانی شەپۆلێکی گەرما لە ئەڵمانیا

KDC
KDC

FREE
VIEW