KDC

ئیتڵاعات بەساڵاچوویەکی کورد دەستگیر دەکات

کوردێکی بە ساڵاچووی خەڵکی شنۆ، دوای بانگکردنی بۆ ئیتڵاعاتی سوپای ئەو شارە دەستگیر دەکرێت و چارەنووسی نادیارە.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 19ی ئۆکتۆبەری 2021، هاووڵاتییەکی خەڵکی بابخاڵاوێی شنۆ، بە ناوی عەبدوڵڵا شادابی تەمەن 66 ساڵ، دوای بانگکردنی بۆ ئیتڵاعاتی سوپای ئەو شارە، دەستگیر دەکرێت.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستگیرکران و، ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ عەبدوڵڵا شاداب، نەزانراوە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم هاووڵاتییە بە ساڵاچووە نەخۆشیی دڵی هەیە.

___

جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک دەکات

nusar1

چەند وڵاتێک بە کڕینی نەوت و گازی ڕوسی بەڕۆبل ڕازیبوون

nusar1

زمانی فارسی ماڵپەڕی KDC کارا دەکرێت

arabicedit
KDC

FREE
VIEW