KDC

‎سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێنشينى ئه‌بو زه‌بى كۆبوونه

‎به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نهيان، جێنشينى ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئيمارات، له‌ كۆبوونه‌وه‌يدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عیراق و خواستى بره‌ودانى به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراونكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاريكارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه‌.
‎له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/6/12 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز باڵیۆزی عیراق له‌ ئه‌بو زه‌بى به‌ڕێوه‌ چوو، هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عيراق، هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌مه‌لايه‌نه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد.
‎سه‌رۆك نيچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ ئيمارات كرد بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌ئه‌ندامبوونى له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ماوه‌ى 2022 ـ 2023 كه‌ به‌ڵگه‌ى متمانه‌ى جيهانه‌ به‌ سياسه‌ت و پێگه‌ و ڕۆڵى گرنگى ئيمارات، هه‌روه‌ها ئاستى به‌رزى ديپلۆماسى و په‌يوه‌ندييه‌كان و كاريگه‌ريى ئيمارات له‌ڕووى هاريكارى و په‌ره‌پێدان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، نيشان ده‌دات.
‎به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى ئيمارتى كرد بۆ يارمه‌تييه‌ مرۆيييه‌كانى، به‌تايبه‌تيش دوايين يارمه‌تييان به‌ ناوى ده‌ستپێشخه‌ريى خاتوو شێخه‌ فاتيمه‌ بنت موباره‌ك كه‌ تيايدا هه‌زاران دۆزى ڤاكسينى دژه‌كۆرۆناى پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى مانگى سوورى ئيماراتى و به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئيمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
‎سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ زه‌مينه‌ى له‌بارى بۆ وه‌به‌رهێنان، ئاماده‌يه‌ هه‌موو ئاسانكارييه‌ك پێشكه‌ش به‌ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئيماراتى له‌ هه‌موو كه‌رت و بواره‌كاندا بكات و پێشوازى له‌ كۆمپانيا ئيماراتييه‌كان و كاره‌ و پرۆژه‌كانيان ده‌كات.
‎له‌باره‌ى دۆخى ناوچه‌كه‌وه‌، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ هاوبه‌شى هاريكاريى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و نه‌هێشتنى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و توندڕه‌وى و بره‌ودان به‌ بواره‌كانى په‌ره‌پێدان له‌ هه‌موو كه‌رته‌كاندن پێويسته‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش‌ ئاماده‌يى و ڕۆڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئيماراتيان له‌گه‌ل وڵاتانى ناوچه‌كه‌ به‌ گرنگ زانى.

___

بەهۆی سزاکانەوە نیوەی یەدەگی دراو زێڕی ڕوسیا بلۆککراوە

nusar1

ناوەندی بێرمینگهام بەشداری کردنەوەی ماڵێکی کوردیان کرد

nusar1

ئەمیر جەرجیس: ئەوروپا کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوس و پۆڵەندا وەرناگرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW