KDC

گرژییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا زیاد دەبن

ئاژانسی هەواڵی یۆنان لە زاری سەرچاوە دبلۆماسییەکانەوە دەڵێ، ئەو لێدوانانەی تورکیا سەبارەت بە پلانی قوبرس بۆ گەڕانی دەریای نێوەڕاست، قبوڵنەکراوە و سەرۆکی قوبرسیش دەڵێ تورکیا یاساکانی نێودەوڵەتی تێکدەدات.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکەوە رایگەیاند، کەمترین دژایەتی باسکراو ئەوەیە، کە دەوڵەتی یۆنان هەڕەشەی شەڕ دەکات، ئەگەر تورکیا سەروەری و مافی سیادییان پێشێل بکات، هەروەها سەروەری و مافەکانی کۆماری قوبرسیش بە هەمان شێوە، بەوەش وڵاتەکەیان مافە یاساییەکانی خۆی جێبەجێ دەکات.

ئەو سەرچاوە ئەوەشی خستەڕوو، کە یۆنان بەردەوام کار بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی و بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکات، جەختیشی لە ڕێزگرتنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەتی یاسای نێودەوڵەتی دەریا کردەوە.

سەرچاوە یۆنانییەکان، ئەو دەنگۆیانەی تورکیایان ڕەتکردەوە، کە دەڵێن یۆنان و قوبرس مافەکانیان پێشێلکردووە، بە بێ بنەما وێنایان کردوون، تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە جارێکی دیکە یۆنان و قوبرسی تۆمەتبار کرد بەوەی، کە هەنگاو بۆ زیادکردنی گرژییەکان دەنێن و، هەڕەشەی دەستوەردان دەکەن لەگەڵ هەر کارێکی گەڕانی قوبرس لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.

لە سەرەتای ڕۆژدا ئاژانسی هەواڵی قوبرس بڵاوی کردەوە، کە کەشتییەکی توێژینەوە گەیشتوەتە ناوچەی ئابووری قوبرس بۆ گەڕانی گاز.

میسر، یۆنان و قوبرس، ڕۆژی سێشەممە رێککەوتنێکیان لەسەر گواستنەوەی کارەبا واژۆکرد، ئەوەش وەک بەشێک لە هاوکاری وزەی زیاتر لە نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.

هەر سێ وڵاتی ئەندامی مەکۆی گازی نێوەڕاستی ڕۆژهەڵات، لەگەڵ شەش وڵاتی دیکە، کە بریتین لە فەڕەنسا، ئیتالیا، ئیسرائیل و ئوردن، نیازی پتەوکردنی هاوکارییەکانیان لە گەڕان و گواستنەوەی گازی سرووشتی هەیە، کە فاکتەرێکی هاوبەشە بۆ سەقامگیری ناوچەکە.

هاوکاری وزە لە نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لە تورکیای دراوسێ ناڕازییە، کە دەیەوێت یەدەگی نەوت و گازی سرووشتی لە هەرێمەکە بەکاربێنێت.

کیریاکۆس میتسۆتاکس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان، ڕۆژی سێشەممە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە گوتی: “بەداخەوە ئەنقەرە لە پەیامی سەردەم تێناگات و، ئاواتەکانی لەسەر حسابی دراوسێکانی بە ئاشکرا مەترسی لەسەر ئاشتی هەرێم درووست دەکات”.

پەیوەندییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا بە شێوەیەکی نەریتی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی هاوینی 2020 لەسەر کێڵگە گازییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەرزبووەوە.

نیکۆس ئەناستاسیادیس سەرۆکی قوبرسی گوتی: “ناکرێت وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە نزیکەوە هاوکاری بکەن و، ببنە کۆڵەکەی سەقامگیری و ئاشتی، لە کاتێکدا تورکیا بە تەنیا یاسای نێودەوڵەتی تێکدەدات”.

___

لەسەر تەندرووستی ئەردۆغان، سەرۆکایەتی تورکیا هاتە دەنگ

KDC

سویسرا: ئەندامانی دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

nusar1

ئیسپانیا بەڵێنی هاوکاری تەواوی بۆ لێکۆڵینەوەی کوشتنی 23کۆچبەر لە ڕوداوەکانی میلیا دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW