KDC

ئەنجوومەنی ئاسایش ستایشی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات و هۆشداریش لە هەڕەشەکان دەدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ستایشی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ڕۆڵی حکومەت و کۆمسیۆنی لە ئەنجامدانی بەشێوەیەکی ڕێکوپێک کرد و هۆشداری هەڕەشەکانیشی دا.

ئەنجوومەنەکە لە بەیاننامەکەیدا، پێشوازی لە راپۆرتە سەرەتاییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە و پێشکەوتنە تەکنیکییە بەرچاوەکانیان کرد، بە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو.

هەروەها ئەنجوومەنی ئاسایش، ستایشی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دەنگی تەکنیکی، هاوکات حکوومەتی عێراقیش کە ئامادەکاری پێویستی کردبوو بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی لە رۆژی هەڵبژاردندا.

ئەنجوومەنی ئاسایش، پێشوازی لە هەوڵەکانی وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە کرد، بۆ چاودێریکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی سەرەکی، یەکێتی ئەورووپا و کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و ئەوانی دیکە.

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنە و هەڕەشەی بەرفراوانی ئەو پارت و لایەنانەی بە هەند وەرگرتووە، کە لە ڕێگەی خۆپیشاندان لە وڵات و لە ڕێگەی کەمپینی چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە تووشی شکست و شکستێکی چاوەڕوان نەکراو بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش، جەختیان لەوە کردەوە، کە هەر ناکۆکییەک کە ڕەنگە لە هەڵبژاردنەوە ئەنجام بدرێت، دەبێت تەنیا بە شێوەیەکی ئاشتیانە و لە ڕێگەی کەناڵە یاساییە گونجاوەکانەوە چارە بکرێت.

ئەنجوومەنەکە ئەوەشیان روونکردووەتەوە، کاتێک ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند کرا، چاویان لە پێکهێنانی ئاشتیانەی حکوومەتێکی گشتگیری عێراقە، کە ڕەنگدانەوەی خواستەکانی گەلی عێراقە بۆ سیستمێکی دیموکراسی بەهێز.

هەر لە بەیاننامەکەیاندا ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش، پشتیوانی خۆیان بۆ حکوومەتی عێراق و پابەندبوونی بە سەربەخۆیی و سەروەری و یەکپارچەیی، هاوکات پشتیوانییان بۆ هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ ئەنجامدانی چاکسازی.

___

پرسەنامەیەک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

nusar1

بەریتانیا “چاوەڕێی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ لەندەن”

KDC

بۆچوونی موھیس عەزیزی لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC
KDC

FREE
VIEW