KDC

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژماردنەوەی دەستی بۆ 13 پارێزگا ڕاگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژماردنەوەی 297 وێستگەی هەڵبژاردنی لە 13 پارێزگای عێراق ڕاگەیاند، ئەوەش لەسەر بنەمای پێداچوونەوە و سکاڵا لەلایەن کوتلەکان و هاوپەیمانەکانی دژ بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە بڕیاری ژماردنەوە و ژماردنی دەستی 297 وێستگەی هەڵبژاردنی پێشبڕکێکار لەسەر بنەمای 22 داواکاری دابەشکراوی پارێزگای دیالە، نەینەوا، میسان و کەربەلا، کەرکووک، زیقار، ئەنبار، قادسیە، سەلاحەدین، موسەنا، بەسرە، بەغدا و بابل، ئەنجامدراون.

لەبەیاننامەکەدا ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، کە ئەو بڕیارە دوای ئەوە هات، کە ناڕەزایی و داواکارییەکان بە بەڵگەوە پشتیوانییان لێکراوە، بۆیە دوای تەواوبوونی رێککارەکانی ژماردنەوەی دەستی، ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمیسیۆن بڕیاری گونجاویان لەسەر دەدات و، ئەنجامەکەش لە لایەن کۆمسیۆنەوە ڕادەگەیەنرێت.

ئەوەش هاتووە، کە کۆمسیۆن لە ڕۆژی چوارشەممەی دابێت، دەست بە ژماردنی دەستیی وێستگەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای نەینەوا و، دواتر باقی وێستگەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی دیاریکراو دەکات.

جێگەی باسە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوو هەفتە لەمەوبەر 1400 داواکاری و سکاڵای لەسەر ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وەرگرت.

___

بۆچوونی د. خۆشەوی باباک لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

بومەلەرزە شارۆچکەیەکی کوردستان دەهەژێنێت

KDC

بایدن: ئەمەریکا بەرگری لە تایوان دەکات ئەگەر چین هێرشی بکاتە سەر

KDC
KDC

FREE
VIEW