KDC

چەکدارانی سەر بە سوپای تورک، خانەوادەیەکی کوردی عەفرین دەڕفێنن

چەکدارانی سەر بە سوپای تورکیا ئەندامانی خێزانێکی کوردیان لە شاری حەلەبی باکووری عەفرین ڕفاند.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، پێنج ئەندامی هەمان خێزان، کە دوو ژنی گەنجی تێدایە، لە لایەن چەکدارەکانەوە ڕفێندراون.

ڕفێنراوەکانیان بریتین لە حەنان موساللی 55 ساڵ، نوجین حەنان موساللی 20 ساڵ، نەسرین حەنان موساللی 17 ساڵ و ئەحمەد موساللی 20 ساڵ و محەمەد ئەمین موساللی.

شایانی باسە، بنەماڵە کوردەکە لە بەرەی شەرا-ی ڕۆژهەڵاتی شاری عەفرینن و تا ئێستا چارەنووسیان نەزانراوە.

___

شۆڤێنیەتی عەرەب بەس بە تەعریبکردنی کوردستان ناوەستن 

KDC

ئەڵمانیا رێپێدانی هێڵی گازی نۆرد ستریم دووی ڕووسیای هەڵپەسارد 

KDC

ئەگەری كشانەوەی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان لە ئارادایە

KDC
KDC

FREE
VIEW