KDC

شاندی ھەرێمی کوردستان و سەرانی ئەوروپا

شاندی ھەرێمی کوردستان و
سەرانی ئەوروپا
د. دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا

ئەمڕۆ جۆ بایدن و سەرانی وڵاتانی هاوپەیمانیی ناتۆ بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ دەگەنە برۆکسل.

بڕیارە 21ی ئەم مانگە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا بە بەشداری هەر 27 وەزیری دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا ئەنجام بدرێت کە بەشێکی تایبەت دەبێت بە عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق  راستەوخۆ بەشداری تێدا دەکات.

هەر لەم چوا چێوەیەدا بڕیارە 26ـی  ئەم مانگە کۆبوونەی هاوپەیمانیی دژ بە داعش لە رۆما ئەنجام بدرێت بە بەشداری وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا. 

بایەخی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بەڕێز مەسرور بارزانی بۆ برۆکسل

و ئەنجامدانی ئەو زنجیرە کۆبوونەوانەی ناوبراو و شاندی یاوەری لەگەڵ بەرپرسانی بەلجیکا و یۆنان و ئەوروپا کە لە کاتێکی هەستیار ئەنجامی دان، بایەخی تایبەتی خۆیان هەیە و کاریگەریان دەبێ لەسەر لەم بوارانەی خوارەوە:

سیاسی

لە میانەی دیدار و چاوپێکەوتنەکاندا سەرۆکی حکومەت و شاندی هەرێمی کوردستان تێڕوانینی هەرێمی کوردستانیان پەیوەست بە پرسە گرینگەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و ناوچەکە راشکاوانە خستەڕوو.

شاندی هەرێمی کوردستان توانی دەرفەت و ئاڵنگارییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان لە بواری تیرۆر و پاراستنی بواری ئەمن و ئاسایش و تەناهی و سەقامگیری و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ سیاسەتمەدارانی ئەوروپا بخاتە بەرباس و گفتوگۆ و راگۆڕینەوەدا. زیاد لەمەش راشکاوانە تاوتوێی ئەگەر و هەڕەشەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی لە بوارەکانی ئابووری، سیاسی و ئەمنی بۆ لایەنە ئەوروپییەکان خستەڕوو.

ئابووری

لایەنە ئەوروپییەکان پشتگیری خۆیان بۆ باشترکردنی باری ئابووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی سەرچاوەی دیکەی داهات جگەلە نەوت و رەخساندنی دەرفەتی کار و چالاککردنی جوڵەی بازرگانی و وەبەرهەمێنان دووپاتکردەوە و بەڵێنیان دا لەو رووەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن.

بەرپرسانی ئەوروپا دووپاتیانکردەوە ئەوپەڕی هەوڵ و تەقەلای خۆیان بە ئاراستەی زیاتری پشتگیری هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و لادانی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان لە ئاستی ئەوروپادا بخەنەگەڕ و بە راوێژ و راگۆڕینەوە لەگەڵ لایەن و سەنتەر و دامەزراوەکانی ئابووری، پەرە بە ئاستی هاوکارییەکان بدەن و بەردەوام بن لەسەر ئەم رێچکەیە.

ئەمنی

کاربەدەستانی برۆکسێل وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتگیری تەواویان لە هەرێمی کوردستان، ئامادەیی زیاتری خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر و رێکخراوە تیرۆریستییە تێکدەرەکان بە شاندی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

هەروەها نەیانشاردەوە هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا قوربانی زۆری داوەو شایانی پشتگیری و یارمەتیدان و بەردەوامبوونی زیاترە لەو بوارانەی بۆ هەرێمی کوردستان جێگەی بایەخن و دڵنیاییان دا هەرێمی کوردستان بە تەنیا جێناهێڵن و لە ئاستی ئەوروپی و نێودەوڵەتی پشتگیری هەرێمی کوردستان دەکەن.

سەردانیکردنی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی ئەوروپاو لە نزیکەوە بینین و ئاگادارکردنەوەی کاربەدەستانی لەو ئانوساتەی هەرێـم و ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێ و بە لەبەرچاوگرتنی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی لووتکەی هاوپەیمانیی ناتۆ و سەرانی یەکێتیی ئەوروپا لە رۆژانی داهاتوو، جێگەی بایەخ پێدان و هەڵوەستە لەسەرکردنن.

بەو پێیەی شاندی هەرێمی کوردستان ئەو دەرفەتە زێڕینەی بۆ هاتە کایەوە بەرچاوڕوونییەکی تەواو و ورد بداتە بەشێکی گرنگ لە بەرسانی ئەوروپا، تا بەلەبەرچاوگرتنی هەلومەرجە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان، هەر بڕیارێکیان لەمبارەیەوە گەڵاڵەکرد، دۆخ و قۆناخی هەنووکەی هەرێمی کوردستان لەبەرچاوبگرن و بڕیارەکانیان دوور نەبێ لە واقع و هاوتەریب بن لەگەڵ هەلومەرجە گشتییەکانی ناوچەکە بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتییەوە و بە ئاراستەی بەهێزکردنی پێگەی و قەوارەی هەرێمی کوردستان بن.

___

ڕوسیا شاری خێرسۆنی لە باشوری ئۆکرانیا داگیرکرد

nusar1

ڕاپۆرتی هەواڵگری بەریتانیا باردۆخی هێزەکانی ڕوسیا لە کییڤ ئاشکرادەکات

nusar1

ڕوسیا:کیێڤ ڕێگرە لەوەی هێزە گەمارۆدراوەکان خۆیان ڕادەستبکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW