KDC

بایدن گەیشتە رۆما بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەک گروپی G20 پێش چوونی بۆ گلاسکۆو ئامادەبوونی لە (کوب 26)

سۆران حەسەن

ئەمڕۆ هەینی جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا گەیشتە رۆمای پایتەختی ئیتالیا بۆ بەشداری کۆبوونەوەی گروپی 20 ،کە بڕیارە کۆتایی هەفتە کۆبوونەوەکە بکرێت
کۆبوونەوەی ئەم ساڵ لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و ڕێوشوێنەکانی خۆ پارستن یەکەم کۆبوونەوەیە هەرچەندە سەرۆکی چین بە ڤیدۆ بەشداری دەکات و هەروەها ڤلادمیر پۆتینیش بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە و وڵاتە بە ڤیدیۆ ئامادەدەبێت و ئەنگێلە مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆ دواجار بەشداری دەکات

فڕۆکەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە بەرەبایەنێکی زوو لە پایتەختی ئیتالیا نیشتەوە

کۆبوونەوەی ساڵانەی 20 وڵاتی پیشەسازی کە زۆرجار ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە وەک کۆبوونەوەی داخراوی زلهێزانی ئابووری بەبێ بڕیاری کۆنکرێتی بدرێت

وابڕیارە سەرۆکی ئەمەرکا دواتر واتە ڕۆژی یەکشەممە بەشداری کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی کەش وهەواو ژینگە لە شاری گلاسکۆوی ئۆستۆکلاندا بەشدر بکات ،کە کۆبوونەوەی (کوب 26) ناسراوە

کۆبوونەوەی گروپی G20 بە ئامادەبوونی ڕەجەبی تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، کە تازە 10 باڵیۆزی رۆژئاوای دەرکردەوە، بە باڵیۆزی ئەمریکاشەوە هیوای خواست چاوی بە سەرۆکی ئەمریکا لە گلاسگۆو بکەوێت ،وسەرۆک کۆماری بەڕازیلی جەیر بۆلسۆنارۆ و ناریندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان ئامادە دەبن

لەلایەکی ترەوە ئەمە دوا لوتکەی جی 20 دەبێت کە ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئامادەبێت لەگەڵ جێگرەوەی ئۆلاف شولز کە وەزیری دارایی سەر بەپارت سۆشیال دیۆکراتەکانە
شیکەرەوانی سیاسی وابۆ دەچن پرۆگرامی کۆبوونەوەی لوتکەی گروپی G 20 چەند بابەتێک لەخۆ بگرێت لەوانە گەرم بوونی زەوی و ئامانجی کۆبوونەوەی پاریس و بابەتی سەرەکیش دابینکردنی ڤاکسین بۆ هەموو وڵاتان کە لەکۆبوونەوەی کۆڤاکس بڕیار بوو بە ملیارەها ڤاکسین دابین بکرێت

سەرچاوە:-
France24

___

سلێمانی سێ تۆمەتبار بە مامەڵەكردن بەدراوی ساختەوە دەستگیرکران

KDC

منداڵەکانتان تۆمار بکەن “من بە کوردی دەخوێنم” پڕۆژە هاوبەشەکەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

KDC

دوای مانگێک لە دەستگیرکردنی ئیتلاعات هونەرمەندێکی کورد ئازاد دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW