KDC

ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی بۆ ئێران : ئەم دۆخەی ئێستا بەردەوام نابێت

سۆران حەسەن …

ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی جیهان هۆشداری بە ئێران دا کە ئەم دۆخەی ئێستا بەردەوام نابێت

ڕۆژی چوارشەممە ڕافسیل گرۆس بەرێوەبەری گشتی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی جیهان هۆشداری بە ئێران دا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی وەک بەئاسمانەوە لە نێوو هەورێکی چری رەش دابیت هیچ جمجۆڵ و کامێرەیەکی چاودێری نییە بۆ ئێران جوڵەکانی ئێران جێگایی گوممانن ،ئەم دۆخەی ئێستا بەردەوام نابێت

تاران ڕەتیدەکاتەوە وێنەی کامێرای سایتە ناوەکییەکانی ئەو وڵاتە ڕادەستی دەزگای نێودەوڵەتی بکات، تاک لایەنە دوای شکستی گفتو گۆکانی ڤینا راستەخۆ کاری پیتاندنی یۆرانیۆم دەکات

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێس، رافسیل گرۆس بەرێوەبەری ئاژانسی نابراو. ڕاگەیاندووە«ئێمە لە نێو هەورە قورسەکاندا دەفڕین لەوانەیە بەردەوام بین لە ئەنجامدانی ئەم کارە بە شێوەیەکی کاتی، بەڵام نەک بۆ ماوەیەکی درێژ»
هەروەها لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەیی G20 هەریەک لە سەرکردەکانی ئەمەریکا ،بەریتانیا ،ئەڵمانیا و فەرەنسا داوایان لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کرد ئەو دەرفەتە لەدەست نەدات بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ گفتەگۆکان و خۆی بەدوور بگرێت لە هەموو ئەگەرێکی نەگونجاو

هەروەها ئەمەریکا پێشتر ئاماژەی بۆ ئەوەکردبوو ، کە ڕێگایی دیپلۆماسی بەباشترین شێوە دەزانێت پەنا بۆ بژاردەی تر ئەگەر ڕێوشوێنی دیپلۆماسی شکستی هێنا

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا لە ساڵی ٢٠١٨ لەسەردەمی سەرۆکی پێشوو ئەمەریکا تاک لایەنە لە دانوستانەکان کشایەوە ،بەڵام لە مانگی چواری ئەمساڵ یەکێتی ئەوروپا شەش گەری دانوستانیان بۆ ڕێکەوتن لەسە بەرنامەیی ئەتۆمی ئێران دەستپێکردووە
بەڵام بەهۆی ڕاگرتنی دانوستانەکان تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن و ئێران تاک لایەنە دەستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم کردووە ،کە کۆمەڵگەیی نێودەڵەتی نیگەران کردووە

سەرچاوە:-
ئاژانسەکانی هەواڵ

___

وێڵ سمیس بۆ ماوەی دە ساڵ مەراسیمەکانی ئۆسکاری لێ قەدەخەدەکرێت

nusar1

نەمسا: ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنفرانسێکی تایبەت بە کورد دەکات

nusar1

وەزیری بەرگری تورکیا دڵنیایی دەداتە کورد

KDC
KDC

FREE
VIEW