KDC

کاردانەوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر هەوڵی تیرۆری شکستخواردووی مستەفا کازیمی سەرۆکوەزیرانی عێراق

کاردانەوە نێوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەرانبەر هەوڵی شکستخواردووی تیرۆری سەر مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئیدانەکردنی لە لایەن هەریەکە لە ئەمەریکا و قەتەر و لوبنان و سعودیە و ئێران و کۆمکاری عەرەبی و ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداوەوە، هاتەئاراوە، کە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە رێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هەوڵی تیرۆرکردنی درا و شکستی هێنا.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئەو هەوڵە تیرۆرەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کە سەرۆکوەزیرانی عێراقی کردە ئامانج، لەلایەن سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجام دراوە، هێزە ئەمنییەکانی سەرۆکوەزیران توانیویانە دووانیان تێکبشکێنن و بیانخەنەخوارەوە، هاوکات سێیەمیان تەقیوەتەوە و زیانی بە ماڵەکەی گەیاندووە.

سەرچاوەیەکی دیکەی ئەمنی ڕوونیکردەوە، کە ئەو سێ فڕۆکەیە، لە دیوی ڕووباری دیجلە لە نزیک پردی کۆمارەوە بەرەو ناوچەی سەوز هەڵدراون، کە ماڵی کازمی تێدایە.

بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق، ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی بۆ سەر سەرۆکوەزیران کرد، هاوکات موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر، ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی کرد.

لەلایەن خۆیەوە UN یش لە عێراق داوای هێمنی و خۆگرتنی کرد، ئەمەریکا بە خێرایی ئیدانەی ئەو کردەوە ڕوونەی تیرۆری کرد، هاوکات جەختیشی لەوەکردەوە، کە یارمەتی دەستەڵاتدارانی عێراق دەدا لە لێکۆڵینەوەکاندا.

هەروەها جامیعەی عەرەبی و میسر و لوبنان و سعودیە و قەتەر و ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو ئیدانەی ئەو هێرشەیان کرد.

فیتەیەکی نوێ

عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ئەمڕۆ ئیدانەی ئەو هەوڵەی تیرۆری کرد، کە بۆ سەر سەرۆکوەزیرانی عێراق کرا،، شەمخانی لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بدات، گوتی: “هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، فیتنەیەکی نوێیە.

___

تورکیا نەخۆشخانەیەکی شنگال بۆردومان دەکات

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئوسترالیا بەشداری دیدارێکی نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی پەنابەران دەکەن

nusar1

ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک و نیمچە ئاورێک لە ئێران

nusar1
KDC

FREE
VIEW