KDC

ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر پرسی کۆچبەران کۆدەبێتەوە

یەکێتى ئەوروپا تاوتوێی وەڵامدانەوەى توندى بیلاروسیا دەکات بەهۆى قەیرانى کۆچبەرانەوە لەسەر سنور، ئەنجومەنى ئاسایشیش کۆبوونەوەیەکى داخراو ئەنجام دەدات لەو بارەیەوە.

چارڵز میشێل سەرۆکى ئەنجومەنى ئەوروپا رایگەیاند، لەڕێگەى سەپاندانى سزاوە، وەڵامى توندى بیلاڕوسیا دەدەنەوە، لەناویاندا قەدەغەکردنى کۆمپانیاى گەشتى ئاسمانى ئەو وڵاتە کە بەشێک لە کۆچبەرانى گواستووەتەوە.

هاوکات ئاژانسى رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى کۆبوونەوەیەکى داخراو ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێکردنى پرسی کۆچبەران لەسەر سنورەکانى بیلاڕوسیا و پۆڵەندا و دۆزینەوەى چارەسەرى گونجاو.

ماوەى نزیکەى مانگێکە خەڵکێکى زۆر لەچەندین وڵاتى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە کە بەشێکى زۆریان دانیشتووى عێراق و هەرێمن بەهیواى گەیشتنە ئەوروپا رێگەى بیلاروسیایان گرتووەتەبەر، ئەوەش پاش وەرگرتنى ڤیزەى ئەو وڵاتە بەرانبەر بڕێک پارە.

بەشى زۆرى ئەو کەسانە لەئێستادا لەسەر سنورەکانى بیلاروسیا گیریان خواردووە و پۆڵەندا سنورى بەسەردا داخستوون و بەهێزى سەربازى روبەڕوویان بووەتەوە، ئەوەش روبەڕووى دۆخێکى سەختى کردوونەتەوە و دیار نییە چارەنوسیان بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت.

___

کۆڵبەرێکی کورد دەکوژرێت

KDC

سوید: سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی چلەی ماتەمینی حفزوڵا نێروەیی کرد

nusar1

ئاسمانەکانی ئەوروپا بە ڕووی فرۆکە ڕووسیەکاندا دادەخرێن

nusar1
KDC

FREE
VIEW