ماتێوسز مۆراوێسکی سەرۆک وەزیرانی پۆڵەند دەڵێت بیلاڕووس تۆڵە لە وڵاتی پۆڵەند دەکاتەوە و هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ هاوکاری وڵاتی پۆڵاند بۆ لایەنی ئۆپیزیسیۆنی بیلاڕووس و بە تۆڵەسەندنەوەی لەسەرخۆ و هەروەها بە تێرۆریزمی دەوڵەتی لەلایەن بیلاڕووس ڕووبەڕووی پۆڵاندای کردوە ناوبرد.
سەرۆکی یەکێتی ئورووپا چارلێس میشێل بە سەردانێک لە وڵاتی پۆڵەندایە و ئاماژەی بەوە کردوە کە هەموو ئەگەرێکی سزادانی وڵاتی بیلاڕووس لەبەردەستە و دووشەممەی داهاتوو یەکێتی ئورووپا کۆدەبێتەوە و قسە لەسەر ئەم بابەتە دەکات.
سەرچاوە: Demokraatti