KDC

دوو + دوو :-کۆبوونەوەی نێوان فەرەنسا و روسیا لەسەر کێشەی پەنابەران و ئێران و ناوچەکە

سۆران حەسەن…
ئەمڕۆ هەینی وابڕیارە کۆبوونەوە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری فەرەنسا و روسیا کە بە (دوو +دوو) ناسراوە لەسە پرسی پەنابەرانی سنوری نێوان بیلاروسیا و پۆلۆنیا و پرسی ناوکی ئێران و ناوچەکە گفتگۆبکەن

ئەمەو وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، کە پاریس و ڕوسیا پلانیان هەیە لە میانەی کۆبوونەوەی وەزاری فەرەنسا وڕوسیادا بە شێوەی “2+2” باسی قەیرانی کۆچبەران لەسەر سنووری بیلاروسیا و پۆڵەندی بکەن

ئانی کلێر لۆگاندەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بە بی ئێف ئێم-ی ڕاگەیاند وەزیری دەرەوە ژان یڤس لی دریان و وەزیری بەرگری فلۆرانس بارلی لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ڕوسیەکانیان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینیدا هەڵوێستی نەگۆر فەرەنسایە ،کە پشتگیری گفتگۆ لەگەڵ روسیا دەکات

ئەم هەڵوێستەی فەرنسا لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنساوەیە ،کە لە میانەی دیدارکیدا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا لە ساڵی 2019 دەستی پێکردووە
ئەمەو وتەبێژی وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند لە نێوەند کۆبوونەوەکان ئەو پرسانەباس دەکەین ،کە بیرو را جیاوازمان هەیە و وەک کێشەی پەنابەران و ئەو پرسانەی کە کۆدەنگیمان لەسەری هەیە بۆ نموونە ئێران هەندێک بابەتی تر

بڕیارە وەزیری دەرەوە و بەرگری ڕوسیا سێرگی لاڤرۆڤ و سێرگی شۆیگو لە میانەی دیدار لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەکەی لە پاریس بە شێوەی (دوو +دوو )کۆببنەوە

سەرچاوە:-
RT

___

باڵندە گولەکانی کوردستان ،تاکەی ئاشق بەداری ژەقنەبووتی داگیرکەرانن،عێراق بە نموونە

KDC

کامیل لێکووز: بەریتانیا و ڕواندا ڕێگا بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەکاتەوە،بۆئەوەی مامەڵەی هاوشێوە ئەنجامبدەن

nusar1

ژنەکوردێک وەک جێگری سکرتێری ژنانی سۆشیال ئینتەرناشیۆناڵ هەڵبژێردرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW