سۆران حەسەن …
دوێنێ ئێوارە پێنج شەممە حەوت ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەک دا پشتگیری هەردوو حکومەتی پۆلۆنیا و لیتوانیا لە بەرامبەر کێشەی پەنابەرانی سەرسنور لەگەڵ بیلاروسیا کرد
لە به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و نه‌رویج و ئه‌ستۆنیا و ئیرله‌ندا و ئه‌لبانیا، حكوومه‌تی بیلاڕووسیایان بە دروستكردنی كێشه‌ی په‌نابه‌ران له سنووره‌كانی یەکێتی ئەوروپا تۆمتبارکرد
لەکۆتای بەیاننامەکەیاندا حەوت وڵاتی نابراو جه‌ختیشیان كردەوەكه هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕێگریكردن له كاره‌كانی ئه‌لیكسه‌نده‌ر لوكاشینكۆی سه‌رۆكی بیلاڕووسیا و ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی ده‌كه‌ن چردەکەنەوە به مه‌به‌ستی سه‌پاندنی سزا زیاتر
به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له كۆچی نایاسایی بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕێگیریدەکەن
لەلایەکی ترەوە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتین ڕۆژی پێنجشەممە داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد کە پەیوەندی لەگەڵ ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاروسیا ئاسییبکەنەوە ،کە برۆکسل تۆمەتباری دەکات بەوەی لەپشت قەیرانی پەنابەرانەوەیە
ئەمەو لە گفتوگۆیەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ، پۆتین جەختی لەسەر “بە زووترین کات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەران کردەوە و ،کە پەیوەستەبە بوژانەوەی پەیوەندی نێوان وڵاتانی ئەوروپا و بیلاروسیا
سەرۆکی بیلاروسیا کە لەلایەن مۆسکۆوە پشتگیری دەکرێت ڕۆژی پێنجشەممە هۆشداری دا کە وڵاتەکەی وەڵامی هەر سزایەکی نوێی ئەوروپا دەداتەوە کە پەیوەندی بە قەیرانی کۆچبەرانەوە هەیە، لەوانە ڕاگرتنی بۆری گاز. ئەگەر سزای نوێ بەسەرماندا بسەپێنن… لوکاشینکۆ ئاماژە بەوە دەکات کە بۆری غازی ڕوسی ،کە بە بیلاروسیا تێدەپەڕێت دەگواسترێتەوە بۆ یەکێتی ئەوروپا دەکرێت ڕابگیرێت ئێمە ئەوروپا گەرم دەکەین و کەچی هەڕەشەمان لێدەکەن
دیمەنەکان ڕۆژ بەڕۆژ تراژدیایەکی تر کۆچبەرانی نیشان دەدەن کەلەلایەن دەسەڵاتدارانەوە مامەڵەیان پێوەدەکەرێت و سیاسیەکان بۆ مەرامی خۆیان لەکێشە سیاسیەکان بەکاریان دەهێنن ئەمەش ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چلاکوانانی نیگەران کردووە کەلەوانەیە کاراساتێکی گەورەی مرۆی لێبکەوێتەوە