KDC

بەرپرسێکی باڵا: بارودۆخی سوید مەترسیدارە

سەرۆکی بەشی ئۆپەراسیۆنە نەتەوەییەکانی پۆلیسی سوید NOA، جۆهان ئۆلسۆن، دیاردەی تەقەکردنەکانی سوید بە مێژوویی و مەترسی وێنا دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕادیۆ ئیکۆت داوای زیادکردنی سەرچاوە و دەستەڵاتەکانی پۆلیس کرد، بەو پێەی ژمارەی لێدانە کوشندەکانی ساڵی ڕابردوو لە سوید گەیشتە تۆمارێکی بەرز.

بە گوتەی پۆلیس، جگە لە توندوتیژی چەتەکان، تاوانباران دزە دەکەنە دەزگا گشتییەکانیش.

ناوبراو ڕوونیکردەوە کە زۆرجار بەدواداچوونی تاوانەکان قورسە، چونکە تاوانباران شوێنەواری گرینگی کردەوەکانیان بەجێناهێڵن، هاوکات ڕزگاربووانیش دەترسن، کە قسە بۆ دادگاکان بکەن.

___

بەلجیکا: ناوەندی برۆکسل وەزرشوانێکی خاوەن مەدالیایان وەک بەرپرسی بەشی وەرزشی ناوەندەکە دەستنیشانکرد

nusar1

روسیا چارەسەرێک بۆ کێشەی ئیسرائیل و فەلەستین دەخاتەڕوو

KDC

ڕوسیا سزای بەسەر 287 ئەندامی ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا سەپاند

nusar1
KDC

FREE
VIEW