KDC

گرووپی حه‌وت: له‌ پشتوانیكردنی هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین

دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی گرووپی حه‌وت، كه‌ ئه‌مساڵ له‌ به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو، راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا باس له‌ ره‌وشی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش كراوه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، “گرووپی 7″، كه‌ خۆی له‌ وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، كه‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا و ژاپۆن ده‌بینێته‌وه‌، پشتیوانی خۆیان بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق، به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشه‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌ له‌ شه‌ڕكردن له‌ دژی داعش و دووپات له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌م پشتیوانیكردنه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، “گرووپی 7” هانی هاووڵاتیانی عێراق ده‌ده‌ن به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ بكه‌ن، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 10ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.

گرووپی 7، پێشوازیش له‌ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات بۆ لێپرسینه‌وه‌ و به‌ سزاگه‌یاندنی گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا، كه‌ له‌ هێرشه‌كانیاندا هاووڵاتیانی عێراق و ئه‌ندامانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له‌ عێراق ده‌كه‌نه‌ ئامانج، له‌كاتێكدا ئه‌و هێزانه‌ له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق له‌م وڵاته‌ن.

ئاماژه‌ به‌ رۆڵی ئه‌و هێزانه‌ش كراوه‌ له‌ عێراق، كه‌ خۆی له‌ مه‌شقپێكردن و راهێنان و پێشكه‌شكردنی راوێژی سه‌ربازی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ شه‌ڕكردن له‌ دژی داعش.

به‌ گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی و سیاسی عێراق، ئه‌گه‌رچی له‌ مانگی دیسه‌مبه‌ری 2017ـه‌وه‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌ عێراق ماوه‌

___

ڕۆژنامە نووس پێتەر دی فریز کۆچی دواییکرد

KDC

نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی ناساندنی کتێبێک دەکات

KDC

چی دەزانیت لە بارەی نیشانەکانی کۆڤیدی درێژخایەن ؟

KDC
KDC

FREE
VIEW